riklam

ئۆتۆمبێلێك لە سلێمانی گڕیگرت

کوردستان 02:13 PM - 2018-07-19
.

.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19-7-2018 ئۆتۆمبێلێك لە جۆری پیكاب لە سلێمانی گڕیگرت و تیمەكانی بەرگری شارستانیش ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب میسۆبۆشی لە شەقامی ئیبراهیم پاشا لە سلێمانی گڕیگرت و بەوهۆیەشەوە  زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوت.

سەرچاوەكە راشیگەیاند: خۆشبەختانە لە رووداوەكەدا زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە، دوای رووداوەكەش لە كاتێكی كەمدا تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket