riklam

بەختەوەری

بابەتی گۆڕاو 02:02 PM - 2018-07-19
.

.

بەختەوەری

ـ كتێبی فەلسەفەتان هەیە؟
+ واز لە فەلسەفە بێنە مامۆستا..یۆنان وڵاتی ئەو هەموو فەیلەسوفەیە كەچی لە سەگ سواڵ ئەكات.
*****
ـ بە رەئی تۆ پێویستم بە عەمەلیاتی تەجمیل نییە؟
+ هی ئەخلاقت با.
*****
ـ ئەگەر بمەوێ‌ ڤیزەیەكم زوو دەست بكەوێ‌ چی بكەم؟
+ ئەبێ‌ زاوایەكت سەركردایەتی بێت.
*****
ـ باوكت كە هەڕەشەت لێ‌ ئەكات ئەبێ‌ بە چی؟
+ ئەبێ‌ بە دكتۆر.. ئەڵێ‌ شەرت بێ‌ عیلاجت بكەم.
*****
ـ موشكیلە بە موشكیلە حەل ئەكات؟
+ بەڵێ‌ یەعنی وەكو شارەوانی وایە كە چاڵێكی پڕ كردەوە تاسەیەك دروست ئەكات.
*****
ـ كردوێتی بە عادەت، هەتا میوانیان نەیەت ددانی ناشوات.
+ حەوشەیە!!
*****
ـ بەڕاستی یارییەكەی بەینی فڕەنسا و ئۆكرانیا هیچ نەبوو.
+ ئەی ئەوەی بەینی پوتین و ترامپ؟
*****
ـ سەرت مووی رەشی تیا نەماوە.
+ لە ئیدارەكەی ترامپەوە فێر بووە. ئەویش رەشی تیا دەگمەنە.
*****
ـ پێویستە هاوردەكاران چی هاوردە بكەن بۆ كوردستان؟
+ بەختەوەری.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket