عێراق به رێوشوێنی ته‌قلیدی سنووره‌كانی ده‌پارێزێت
عیراق 01:06 PM - 2018-07-19.
حكومه‌تی عێراق له‌هه‌وڵی بنیاتنانی دیوارێكی ئه‌منیدایه به‌درێژایی سنووری له‌گه‌ڵ سوریا ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ئه‌منیدا كه به‌پاراستنی ته‌نیا 20 كیلۆمه‌تر ده‌ستپێده‌كات.
له‌میانی هه‌وڵه‌كانیدا بۆ پارێزگاریكردن له‌و ده‌ستكه‌وته ئه‌منیانه‌ی به‌دیهاتوون‌و كۆنترۆڵكردنی سنووری عێراق بۆ رێگرتن له دزه‌كه‌ر‌و تێكده‌ران، حكومه‌تی عێراق له‌ڕێی میلاكه‌كانی له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سنوور‌و ده‌زگا ئه‌منی‌و ئه‌ندازه‌ییه‌كانی پاڵپشتیان، ده‌ستی كردووه به دروستكردنی دیوارێكی ئه‌منی له باكوور‌و باشووری روباری فورات له قه‌زای قائیم (350 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت) به‌وپێیه‌ی ناوچه‌ی زۆنی ئارامی نێوان عێراق‌و سوریایه‌و ده‌كرێت ببێته نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی سوودی ئه‌و دیواره ئه‌منییه.
دیواره جیاكه‌ره‌وه‌كه له قۆناغی یه‌كه‌میدا 20 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه له‌نێوان باكوور‌و باشووری روباری فورات‌و له سێ هێڵی ئه‌منی پێكدێت كه ئه‌وانیش بریتین له سێ شوڵ ته‌لی دڕكاوی له‌ناوه‌ڕاستی خه‌نده‌قێكدا به‌پانی شه‌ش مه‌تر‌و قووڵی سێ مه‌تر‌و ساترێكی گڵین كه به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته سێ مه‌تر، ئه‌مه جگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی قوله‌ی چاودێریكردنی ته‌یاركراو به‌كامێرا به‌درێژایی ئه‌و پشتێنه‌یه‌ی كه نزیكترین خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان عێراق‌و سوریایه.
ئه‌م رێوشوێنانه وا وه‌سف ده‌كرێن كه ته‌قلیدین‌و له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه‌كانی داعشدا ناگونجێن كه توانا‌و كه‌لوپه‌لی ئه‌وتۆیان هه‌یه ده‌توانن ئه‌و به‌ربه‌ستانه ببڕن، ئه‌مه جگه له شانه نووستووه‌كانی ناوه‌وه كه واده‌كه‌ن بوونی ئه‌م به‌ربه‌ستانه به‌بێ رێوشوێنی ئه‌منی پێشكه‌وتوو له‌ڕووی ته‌كنۆلۆجییه‌وه، بێ كه‌ڵك بێت‌و ته‌نیا به‌فیڕۆدانی توانا‌و كات‌و پاره بێت له‌سه‌ر حسابی ئاسایش‌و ئارامی.
هه‌ندێك له پسپۆرانی سه‌ربازی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی داعش له‌ناوخۆی عێراق‌و ده‌ره‌وه‌یدا، سه‌ره‌ڕای ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه توانا‌و پلانی ئه‌وتۆی هه‌یه كه زۆر له رێوشوێنه ته‌قلیدیه به‌كارهێنراوه‌كانی حكومه‌تی عێراق گه‌وره‌ترن.
عه‌بدولڕه‌حمان یاسین ئه‌فسه‌ری خانه‌نشین كه دانیشتووی شاری رومادیه له‌وباره‌یه‌وه وتی: "ئه‌م رێوشوێنانه ته‌نیا به‌فیڕۆدانی كات‌و توانا‌و پاره‌یه‌و هیچی تر، بنیاتنانی به‌ربه‌ست چ كۆنكرێتی بن یان گڵین پێویسته توانایه‌كی ته‌كنۆلۆجی‌و ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌وتووی له‌گه‌ڵ بێت به‌درێژایی پشتێنه‌ی سنووری‌و ئه‌و به‌ربه‌ستانه، ئه‌مه جگه له توانای هه‌واڵكری كه ئامانجی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بێت بۆ دزه‌كردن له‌و به‌ربه‌ستانه‌وه له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
هه‌روه‌ها وتیشى: "پێویسته ئێمه وه‌ك هێزی ئه‌منی كه له 2003وه له‌دژی گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌جه‌نگین، د‌رك به‌وه بكه‌ین كه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنێكداین توانا‌و كه‌لوپه‌ل‌و چه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌یه، ئه‌مه جگه له ته‌كنۆلۆجیا‌و كه‌لوپه‌لی نوێی په‌یوه‌ندیكردن، بۆیه مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوژمنه به پلانی ته‌قلیدی به‌سه‌رچو‌و ناپاكییه‌كی مه‌زنه".
چه‌ند به‌رپرسێكی ناوچه‌كه دووپاتیان كرده‌وه ئه‌و رێوشوێنانه ئه‌گه‌رچی ته‌قلیدین، به‌ڵام له‌وه باشتره ده‌روازه‌ی خۆرئاوای سنووری عێراق به كراوه‌یی به‌جێبهێڵدرێت له‌به‌رده‌م تیرۆریستان‌و دزه‌كه‌راندا كه ئێستا رێگا بیاباناوییه‌كان وه‌ك رێڕه‌وی ئاسان‌و ئارام به‌كارده‌هێنن كه چاودێری ئه‌منییان تێدا نییه.
عیماد دلێمی قایمقامی روتبه (450 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت) له‌وباره‌یه‌وه وتى: "گومانی تێدا نییه مه‌ترسی راسته‌قینه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌وه رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه به‌پاڵپشتی شانه نوستووه‌كانی ناوه‌وه، به‌وپێیه‌ش كه هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه ئازاد بكه‌ن كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون، ئه‌وا ده‌بێت بایه‌خ به‌سنووری عێراق بدرێت به‌تایبه‌تی سنووری له‌گه‌ڵ سوریا كه تائێستاش مه‌ترسی‌و ئاڵنگارییه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان".
هه‌روه‌ها وتیشى: "بنیاتنانی دیوارێكی ئه‌منی به‌م ساده‌ییه له ئاستی خواسته‌كانماندا نییه، به‌ڵام هه‌وڵێكی یارمه‌تیده‌ره بۆ شڵه‌ژاندنی دوژمن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌و جموجوڵی له ناوچه سنوورییه‌كان، به‌تایبه‌تی له پارێزگای ئه‌نبار كه به‌شێكی زۆری رووبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و ناوچه بیاباناوییانه‌یه كه درێژده‌بنه‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ".
به‌و پێیه شاری قائیم (350 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت) یه‌كێكه له گرنگترین شاره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار‌و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ سنووری شاری ئه‌لبوكه‌مالی سوریا هه‌یه، بۆیه سوودمه‌ندی هه‌ره‌گه‌وره‌یه له‌و دیواره ئه‌منییه له‌به‌ر ئه‌و پارێزگارییه‌ی بۆی دابین ده‌كات، ئه‌گه‌رچی نموونه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی شێوازی ته‌واوی پشتێنه سنوورییه‌كه‌شه.
ئه‌حمه‌د مه‌حلاوی قایمقامی قائیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه "بنیاتنانی ئه‌و دیواره ئه‌منییه پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه، ئه‌گه‌رچی هه‌نگاوێكی هه‌ندێك دره‌نگوه‌خت‌و ساده‌شه، به‌ڵام یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی سنووری عێراق‌و پاشان قه‌زای قائیمی هاوسنووری".
دانیشتووانی قه‌زاكه دیواره ئه‌منییه‌كه به كۆپییه‌كی خراپی پلانه‌كانی پێشوو ده‌بینن كه ده‌یان ساڵه به‌كارده‌هێنرێن‌و زۆر درێژه‌یان نه‌كێشاوه، چونكه به‌هۆكاری كه‌شوهه‌وا‌و تێكچوون، داڕماون‌و دواتر په‌كیان كه‌وتووه‌و ته‌نانه‌ت ناتوانن رێ له هاتووچۆی ئاژه‌ڵیش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بگرن".
سه‌عدی عه‌بدولغه‌فور (46 ساڵ) كه دانیشتووی ناوچه‌كه‌یه‌و زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی له كه‌ناری روباری فورات هه‌یه، زۆر دڵخۆش بوو كاتێك بیستی دیوارێكی جیاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق‌و سوریا بنیات ده‌نرێت، هه‌رچه‌نده دیواره‌كه به‌شێك له زه‌وییه‌كه‌ی داده‌بڕێت.
عه‌بدولغه‌فور وتی: "یه‌كێك بووم له به‌هێزترین لایه‌نگرانی بیرۆكه‌ی بنیاتنانی ئه‌م دیواره، سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانه‌ی پێم ده‌گات له‌ڕێی دابڕینی به‌شێك له زه‌وییه‌كه‌م كه ده‌كه‌وێته ناو پرۆژه‌كه‌وه، به‌ڵام كاتێك ئه‌م ته‌ل‌و ئامێرانه‌م بینی كه خه‌نده‌قیان هه‌ڵده‌كه‌ند، تێگه‌یشتم كه له‌به‌رده‌م پرۆژه‌یه‌كدام هیچ شتێكی نوێ پێشكه‌ش ناكات‌و له‌سه‌ر پاشماوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی پێشووتر دروستكراوه كه له‌رابردوودا دیوارێكی ئه‌منی بووه‌و داڕماوه".
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوچه‌ی دووه‌می سنوور له‌سه‌ر زاری عه‌قید ئه‌نوه‌ر حه‌میدی به‌ڕێوه‌به‌ری شانازی به‌و ده‌ستكه‌وته‌وه ده‌كات‌و به قۆناغێكی گرنگ له قۆناغه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی سنووری عێراقی داده‌نێت كه زۆر چاوه‌ڕوانیان كردووه، خوازیاریشه ئه‌م نموونه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت تا بتوانن پرۆژه‌كه به‌شێوه‌ی كۆتایی به‌درێژایی پشتێنه‌ی سنووری نێوان عێراق‌و سوریا جێبه‌جێ بكه‌ن كه تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته چوار ملیار دیناری عێراقی.
عه‌قید ئه‌نوه‌ر وتى: "دیواره‌كه له ته‌واوی پشتێنه‌ی سنووریدا بنیات ده‌نرێت پاش ره‌زامه‌ندی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری‌و فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، ئه‌ویش دوای دیاریكردنی سووده‌كانی‌و راده‌ی كاریگه‌ری له پاراستنی سنووری عێراقدا".
بنیاتنانی دیواره‌كه كات‌و توانایه‌كی زۆری ده‌وێت‌و ئه‌گه‌ر به‌كرداری ئه‌نجام بدرێت‌و وه‌كو پرۆژه‌كانی دیكه له عێراق سستی تێنه‌كه‌وێت، ره‌نگه ببێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كێشه‌یه‌ك كه عێراق له بواری دزه‌كردنی تیرۆر بۆ سنووره‌كانی به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
PUKmedia نيقاش
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25