riklam

كۆمپانیاكانی به‌سڕه‌ له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه‌ قۆرغكراون

ئابوری 12:13 PM - 2018-07-19
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه‌ ئاشكرایكردوه‌، كه‌ زیاتر له‌ هه‌زارو 500 كۆمپانیایی بازرگانی له‌لایه‌ن سیاسی و كه‌سه‌ ناسراوه‌كانی عیراقه‌وه‌ قۆرغكراون وخاوه‌ندارێتی ده‌كرێن.

 

كه‌ریم شه‌واك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه‌ رایگه‌یاندوه‌: هه‌زارو 600 كۆمپانیایی ناوه‌ندی بازرگانی له‌لایه‌ن كه‌سیایه‌تیه‌ سیاسی و سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان و دیاره‌كانی عیراقه‌وه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌كرێن.

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: واته‌ زۆرینه‌ی بازاڕی بازرگانی پارێزگا به‌ده‌ست سیاسیه‌كانه‌وه‌یه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌هۆكاری بێ كاری و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ژاری له‌سنوری پارێزگاكه‌.

 

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ خۆپیشاندانێكی فراوان قه‌زاو شارۆچكه‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌ی دژ به‌نه‌بوونی كاره‌باو ئاوو نه‌بوونی هه‌لی كار گرتووه‌ته‌وه‌.

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket