ئه‌ڵمانیا 776 ئیسلامی به مه‌ترسیدار پۆلێن ده‌كات
جیهان 12:10 PM - 2018-07-19.
دوای ناردنه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كه‌ی بن لادن بۆ تونس كه‌مشتومڕێكی زۆر‌و كاردانه‌وه‌ی جیاجیا به‌دوای خۆیداهێناو له‌میانه‌ی به‌دواداچونێكی پارتی راستڕه‌وی ئه‌لته‌رناتیف له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌توندڕه‌وه ئیسیلامیه‌كان..! حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا زانیاری وردی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكراكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان حكومه‌تی ئه‌ڵمانی ناوی 776 كه‌سی ئیسلامی پۆلێنكراوی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر خاكی ئه‌ڵمانیا تا ئه‌م مانگه تۆماركردوه له‌وانه له‌سه‌دا 5%ی له‌ژنانن وله‌سه‌دا 2%ی له‌منداڵی خوار 18ساڵانه‌وه‌یه، له‌وه‌ڵامی ئه‌و به‌دواداچونه‌دا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی ئاشكراكراوه، زیاتر له 1000 هه‌زار توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌ڵمانی چونه‌ته سوریا‌و عیراق له‌و ژماره‌یه‌ش سێ به‌شی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌كیشیان لێكوژراون.
رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ش كه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌سه‌دا 16%و هه‌شت له‌و ژنانه‌ش وه‌ك سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی پۆلینكراون.
به‌دواداچوون و ئاشكراكردنی ئه‌م زانیاریانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی پاسه‌وانه نزیكه‌كه‌ی بن لادن "سامی .ا" بۆ تونس كه‌هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌و كرایه كارتێكی سیاسی له‌دژی مێركل و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی و به‌پێشێلكاری له‌سه‌روه‌ری یاسادا درایه قه‌ڵه‌م، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆ"هۆرست زیهۆفه‌ر"داكۆكی له‌بڕیاری هه‌رێمی نۆردڕیاین ڤێستڤاڵن و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی"سامی.ا" بۆ تونس كرد‌و وتی:" به‌بڕوای ئێمه بڕیارێكی یاسایی بووه،"به‌ڵام ده‌كرا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و كات و ساته‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی باشتری بۆ بكرابایه.
وتیشی: دادگاكان باشتر ده‌زانن و ئه‌وان پسپۆڕن..!! ئاماژه‌شی به‌وه‌شدا ناردنه‌وه‌ی "سامی.ا" وه‌ك كه‌سێكی ئیسلامی مه‌ترسیدار بووه له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌ڵمانیا.
ناردنه‌وه‌ی سامی ئه‌لف رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌دوسلدۆرفه‌وه بۆ وڵاتی تونس دوای ئه‌وه هات كه‌دادگای ئیداری شارۆچكه‌ی "گیلزنكیرشه"به‌ر له‌رۆژێك له‌ناردنه‌وه‌ی بڕیاری راوه‌ستاندنی ناردنه‌وه‌ی ده‌ركردبوو، چونكه دادگا پێیوابوو له‌كاتی ناردنه‌وه‌یدا ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و له‌سێداره‌دان ده‌بێته‌وه..!!به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی دادگا كاتێك گه‌شتبوه نوسینگه‌ی كۆچ وكۆچبه‌ری كه‌پاسه‌وانه‌كه‌ی بن لادن نزیكه‌ی سه‌عات و نیوێك بوو به‌ره‌و تونس به‌ئاسمانه‌وه بوو..! له‌ئێستادا دادگای ئه‌ڵمانی داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ده‌كات ودادگای باڵای تونسیش جارێكی‌تر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆئه‌ڵمانیا ره‌تكرده‌وه.
* یاسای ئه‌ڵمانی داكۆكی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی تری ئه‌فغانی ده‌كات كه‌به‌نایاسایی ره‌وانه كراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی ..!!
له‌لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ده‌سته‌ی كۆچ و كۆچبه‌ری ئاشكرایكرد: ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی تری ئه‌ڤغانی ته‌مه‌ن 20 ساڵان له‌نیوبراندنبۆرگی مه‌كلنبۆرگه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی نایاساییه‌وه بووه‌و ده‌بێت به‌فرۆكه ئه‌و په‌نابه‌ره بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیاو له‌ئێستادا نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ری ئه‌ڵمانیا كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌كات و سه‌رقاڵی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانه.
سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه‌ش وه‌زیری ناوخۆ"هۆرست زیهۆفه‌ر" دانی نا به‌هه‌ڵه‌ی نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ریدا سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی شوناسی ئه‌و په‌نابه‌ره.ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌ڤغانیه له‌گه‌ڵ 69 په‌نابه‌ری تردا به‌ر له دوو هه‌فته ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كرانه‌وه‌و یه‌كێك له‌وانه‌ش له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان خۆی كوشت.
ئه‌مه‌ش وایكرد ره‌خنه‌گرانی سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ئێستای ئه‌ڵمانیا داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بكه‌ن به‌لام زیهۆفه‌ری وه‌زیری ناوخۆ ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه / كه‌ناڵی فه‌رمی ARD، دۆیچه‌ڤیللهZDF
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24