riklam

باری نائاسایی له‌ توركیا هه‌ڵگیرا

جیهان 09:50 AM - 2018-07-19
.

.

حكومه‌تی توركیا باری نائاسایی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كه‌ له‌ دوای كوده‌تا شكست خواردوه‌كه‌ی شه‌وی 15/16 ی 7 ی ساڵی 2016 راگه‌یه‌ندرابوو هه‌ڵگرت.

باری نائاسایی له‌ توركیا له‌ 20ی مانگی 7 ی 2016 له‌ دوای چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر كوده‌تا شكستخواروه‌كه‌ی شه‌وی 15/16 توركیا راگه‌یه‌ندراو له‌ رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا كه‌یسی  روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆری بۆ په‌رله‌مانی توركیا به‌رزكرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار.

له‌ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه‌شدا له‌ژێر ناوی باری نائاسایی له‌ وڵات حكومه‌تی توركیا هه‌ڵمه‌تی له‌كارلابردنی به‌هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری حكومی و سه‌ربازی ده‌ستپێكردوه‌ به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌و كوده‌تایه‌ و نوێنه‌ری هه‌نێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان و حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ پرسی كورده‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ستگیركراون، زیاتر له‌ 80 هه‌زار كه‌سیش له‌ زیندان چاوه‌ڕوانی دادگایی ده‌كه‌ن .

باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ راده‌گه‌یه‌نرێت به‌ڵام حكومه‌تی توركیا 7 جار ئه‌و باره‌ی تازه‌ كردوه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌مجاره‌ رایگه‌یاند كه‌ تازه‌ی ناكه‌نه‌وه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket