بۆچی ژنی كاریزمامان نیه ؟
ژنان 02:03 PM - 2018-07-18.
بۆ ژنێكی كاریزما‌و كاریگه‌ری سیاسیمان نیه له‌سه‌ر ساحه سیاسیه‌كه‌ی كوردستان؟
هه‌میشه بۆ شانازی به باسی ژنی كوردی سه‌ركرده ده‌بێت بگه‌ڕیینه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی مێژوو!
ده‌كرێت وه‌ك پاشه‌كشه باسی كه‌ین؟
كه دێینه سه‌ر ڕه‌خنه گرتن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و پاشه‌كشه‌ی ژن له زۆر بواره‌كانی ژیاندا ،ده‌ڵێن عه‌قڵیه‌تی خێله‌كی و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ئاین و پیاو سالاری و چه‌ندین بابه‌تی تر له‌وانه باس ده‌كه‌ین وه‌ك به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی ژنان و تواناكانی، به‌ڵام كاتێك ده‌مانه‌وێت باسی ژنێكی كوردی سه‌ركرده بكه‌ین ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ ناوهێنانی نموونه‌كانی وه‌ك حه‌پسه خان و عادیله خان و....هتد هۆكاره‌كانی ئه‌مه چیه له‌كاتێكدا كه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی ئازادی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانی كوردی هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌داو پارته سیاسیه‌كان زۆربه‌یان له نیوه زیاتریان ژنن و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شیكی زۆریان ژنن و ڕێكخراوه‌ی ژنان بۆ گه‌شه دان به تواناكنی ژنان به ژماره‌یه‌كی زۆر‌و خه‌باتێكی درێژخایه‌نیان هه‌یه و سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا زۆر به‌ربه‌سته‌كانی بڕیوه‌و خوێنده‌واری ژن ئاستێكی باڵای هه‌یه‌و ژنان ئاسته به‌رزه‌كان و پله زانستیه به‌رزه‌كانینا به‌ده‌ست هێناوه .به تێڕوانین به‌نده وه‌ك ژنێك كه مێژویه‌كی كاری سیاسی درێژم هه‌یه‌و ئه‌زموونی كاری سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌ندێك ڕاستی بۆ سه‌لماندووم كه ده‌مه‌وێت لێره‌دا بیخه مه ڕوو له‌وانه:
1-هۆكاری خوودی :سه‌رده‌می كۆن سه‌رده‌می كشتوكاڵی بووه له‌سه‌رده‌می كشتوكاڵیدا ژن له‌ده‌ره‌وه بوه‌و هێزووبازووی به‌كارهێناوه‌و جورئه‌تی مامه‌ڵه‌كردن و تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ پیاوان زۆرتر بوه‌و كه‌متر ژنێكی شه‌رمن بوه ئه‌وه بوه به هۆكاریك بۆ ڕۆڵ بینینی وه‌ك ژنێكی سه‌ركرده .
2-هۆكاری مه‌عریفی ،ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی مێژووی ژیانی ئه‌و ژنانه بكه‌ین له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ركرده بوون سه‌ره‌تایه‌كیان هه‌بوه بۆ خوێنده‌واری،سیستمی خوێندن له‌وكاته‌دا چ حوجره وبیت یان قوتابخانه سیستمێكی خوێندنی قوڵی مه‌عریفی بوه كه تاكی وا په‌روه‌رده كردوه كه خاوه‌ن ئایدیا‌و بیربیت ،جگه له‌وه‌ی زۆرێكی ئه‌و ژنانه باوكیان خوێنده‌وار بوه یان ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌یه‌كی به‌رزیشی نه‌بوبێت ئاستێكی خوێنده‌واری هه‌بوه.
3-ئاینی:هه‌ڵه ڕاڤه‌كردنی ده‌قه ئاینیه‌كان و تێكه‌ڵ كردنی چه‌ندین فه‌رمووده‌و خورافات به دین به‌رامبه‌ر ژن وایكردوه كه ژن تا مێژویه‌كی زۆری كۆمه‌لگه‌ی كوردیش خوێندن دروست نه‌بوه بۆی چ جای كاری سیاسی .
4-میژووی ،ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حوكم ڕانانه بكه‌ین له‌و كاته‌دا كه به‌داگیركاری هاتونه‌ته كوردستان ،فارس، ئینگلیز ،تورك بوون له كلتوری ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا ژن بوونی هه‌بوه وه‌ك سه‌ركرده ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی كورد له‌و كاته‌دا كه ژنی قبوڵ بیت،له‌م دوایانه‌دا كه كلتور‌و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی باڵ ده‌كێشیت سه‌رده‌مانێكی زۆر به‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی كوردستاندا ته‌واو كاریگه‌ر ده‌بین به بیركردنه‌وه‌ی عه‌رب به‌رامبه‌ر ژن ،كه له‌كلتوری عه‌ره‌بیشدا دیاره كه ژن به په‌چه‌و عه‌باوه ده‌بێت له ماڵیشدا بسوڕیته‌وه .
5-ده‌سه‌ڵاتی خێله‌كی و بنه‌ماڵه‌یی و پشتاو پشت'له‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌دا بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی خێل یان بنه‌ماڵه ئاسایی بوه كچیكیان ده‌سه‌لاته‌كه بگرێته ده‌ست یان كوڕیك گرنگ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی خۆیان بێت كه له سه‌رده‌می پێشووی مێژووی كوردی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه حوكم ران بوون .
6-سیاسی،مێژووی سه‌رده‌می ڕژێم و ئه‌و تۆقاندن و ترسه‌ی دروستی كرد له‌سه‌ر كۆمه‌لگه‌ی كوردی و ناشیرین كردنی ژنێك كه له‌وسه‌رده‌مه‌دا چوبونه ناو سیاسه‌تی ڕژێم و گرتن وئه‌زیه‌ت دان و ئه‌تك كردنی ژن،ژنی سڵه‌مانده‌وه له چونه ناو ده‌سه‌لاتی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌شی وا لێ‌كرد ئایدیایی ژنێكی پی باش نه‌بێت بچیته ناو سیاسه‌ت.
7-بیرۆكه‌ی هاورده‌و هاتنی هه‌ندێك حه‌ره‌كاتی سیایسی له‌ده‌روه‌ی كوردستان كه عه‌ره‌بی بوون یانفیكرێكی نامۆی ڕۆژئاوایی وایكرد كه ژنێك پیشان بدات یان له‌ماڵه‌وه بێت له كلتوره هاورده عه‌ره‌بیه‌كه‌دا یان بیره نامۆ بیانیه‌كه ژنێكی شاز‌و له‌سه‌نگه‌ردا به‌رامبه‌ر پیاودروست كات.
8-پارته سیاسیه‌كان :له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای كاریانه‌وه تێكڕای پارته سیایسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌یان به ژن داوه له‌گه‌ڵیان بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵدا بونه‌كه ته‌نها یان بۆ ژماره بوه یان بۆ موزایه‌ده ، سه‌قفێك له تێكڕایاندا ده‌بینیت بۆ چونه پێشه‌وه‌ی ژن و گه‌رجی تا ئاستی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان ژن ڕیگه‌ی پێدرابێت به‌ڵام نه‌هێلراوه و كار ئاسانی بۆ نه‌كراوه وه‌ك پیاوێك كاریگه‌ر بێت ته‌نانه‌ت له یه‌ك وه‌فدی دانوستانی باڵادا ژنێك نا‌بینیت ..به‌شیكی هۆكاری ئه‌و مه‌نهه‌جه‌یه كه له‌سه‌ری دامه‌زراون به‌شه‌كه‌ی تریشی كێشه‌ی عه‌قڵیه‌ت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ترسیان له‌ژن كه كورسیه‌كانیان لێ داگیر كات.
9-هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی:ته‌كنه‌لۆجیا كه‌لوپه‌لی مۆدێرنی هێنا بۆ ژنی كورد به‌ڵام عه‌قڵیه‌تی مۆدێرنی پێ نه‌گه‌یشت.
10-میدیا‌و بوونی ئه‌و كاره‌كته‌ره ژنانه‌ی له‌به‌رهه‌مه میدیایه‌كاندا هه‌یه كه نه‌بینراوه ڕۆڵی ژنێكی سه‌ركرده یان پاشا یان كاریگه‌ری سیاسی بدات به ژن،به‌ڵكو له چوارچیوه‌ی هۆكاره كۆمه‌ڵایتیه‌كه‌ی و كاره‌كه‌ته‌رێكی لاوازی ژن هێشتویه‌تیه‌وه وكردویه‌تیه ئامرازێكی سه‌رنج ڕاكێشی پیاو .
11-دان به‌و ڕاستیه‌شدا بنێن كه بواری سیاسی و ژینگه‌ی هه‌ندێك له پارته سیاسیه‌كان ژنی ئیستیغلال كردوه‌و ژن ده‌ترسێت له سه‌لامه‌تی كه‌سایه‌تی و ئه‌خلاقی له‌ناو پارته سیاسیه‌كاندا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ژنێك ده‌ركه‌وتبێت ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قسه‌و قسه‌ڵۆك و شكاندن بوته‌وه .
12-غیره‌ی ژنان :كه‌به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م ژن ،كاتێك ده‌بینین نیوه‌ی ده‌نگده‌ره‌كان ژنن چ له ناو پارته‌كان چ له‌ناوكۆمه‌ڵگه به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیی ویشتمانیه‌كاندا ژنان ده‌بێت په‌نا به‌رنه به‌ر كۆتا،جگه له‌وه‌ی كه غیره‌یان به‌رامبه‌ر یه‌كتر هه‌یه متمانه‌شیان نیه به‌یه‌كتر .
ڕه‌نگه هۆكاره گه‌لێكی تر هه‌بن من هه‌رئه‌وه‌نده له ئه‌زموونی ژیان خۆم ده‌بینم.
PUKmedia نزاکه‌ت حسێن حه‌مه سه‌عید
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27