په‌رله‌مانتارێك: وه‌زیری دارایی یاسایه‌كی په‌رله‌مان په‌كده‌خات
چاوپێکەوتن 01:39 PM - 2018-07-18.
ته‌لار له‌تیف بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئۆباڵی په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسای چاكسازیی خانه‌نشینی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیری دارایی و ده‌شڵێت: حكومه‌ت ده‌توانێت به‌بێ یاساكه كار له‌سه‌ر خاڵه‌كانی بكات.
ته‌لار له‌تیف له چاوپێكه‌وتنێكیدا باس له كێشه‌كانی پشت په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای سڕكردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه له لایه‌ن فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه پێشكه‌ش كراوه و پێی وایه پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی پێشووی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بووه بۆ هه‌مان پرس و ده‌شڵێت: فراكسیۆنی گۆڕان ڕاسته‌وخۆ كاری له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی پارتی كرد، به‌ڵام له پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕاندا وردتر ئاماژه‌ی پێ كراوه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه.
پ: سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین بۆچی یاسای چاكسازیی خانه‌نشینی په‌ك خرا؟
ته‌لار له‌تیف: پڕۆسه‌كه په‌ك نه‌خراوه، ئێمه وه‌ك لیژنه‌كانی یاسایی و دارایی په‌رله‌مان ڕاپۆرتی خۆمان ئاماده كردووه، كه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه، دانیشتنی بۆ ئاماده كرا، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان به تایبه‌ت وه‌زیری دارایی و ئابووری پرۆسه‌كه ڕاگیرا، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئاماده‌بوونیان ده‌كه‌ین.
پ: ئه‌م چاوه‌ڕوانییه كه‌ی ئه‌نجامی ده‌بێ؟
ته‌لار له‌تیف: ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به حكومه‌ته‌وه بۆ ئاماده‌بوونیان له دانیشتنی په‌رله‌مان.
پ: به‌ڵام ده‌وترێت به‌شێك له په‌رله‌مانتاران نایانه‌وێت یاساكه تێپه‌ڕ بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان كه‌م نه‌كرێته‌وه، ئه‌مه وایه؟
ته‌لار له‌تیف: ئه‌وه ڕاست نییه، چونكه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له لیژنه‌ی یاسای چاكسازیی خانه‌نشیندا بوون، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌یه كه نووسیومانه و یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
پ: هه‌ست ناكه‌ن بۆ یاسای چاكسازیی خانه‌نشین ده‌رفه‌ت نه‌ماوه و هه‌ڵده‌گیرێت بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان؟
ته‌لار له‌تیف: پێشبینیی ئه‌وه ناكه‌م، به‌ڵام به‌ڕاستی بڵێم به‌شێكی زۆری له‌ده‌ستدانی كات به هۆی كه‌مته‌رخه‌میی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه، ئێستاش حكومه‌ت ده‌توانێت به‌بێ یاساكه كاری له‌سه‌ر بكات، وه‌ك یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، كردنه‌وه‌ی ئه‌ژماری بانكی، گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی به‌زۆره‌ملێی فه‌رمانبه‌ران، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویی خانه‌نشینان به جێگیركردنی 400 هه‌زار دینار بۆ خانه‌نشینبوون، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانه نایاساییانه‌ی كه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌موو ئه‌وانه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌یتوانی خۆی كاری له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه و ئێمه‌ش ئاماده‌ییمان هه‌یه هه‌موو ئه‌و بڕگه و ماددانه بكه‌ین به یاسا، بۆ ئه‌وه‌ی زامنی مافی هاووڵاتییان بكرێت، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، له كاتێكدا هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ خانه‌نشین ده‌كرێن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌نشینانی پێشوو درووست بكات، ئه‌وه‌ش ببێت به كێشه‌ی دارایی و خه‌رجی زیاتر بۆ حكومه‌ت .
پ: له‌سه‌ر یاسای سڕكردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، به پێی ئه‌وه‌ی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ركرا، ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌موار بكرێته‌وه، كه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه پێكه‌وه به‌ڕێوه بچێت؟
ته‌لار له‌تیف: به پێی یاسای سڕكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، درێژه‌دان به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشوو بۆ هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه هه‌تا نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، كه‌واته یاسای سڕكردن وای كردووه، پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه نه‌بێت، چونكه ئه‌م یاسایه سڕكردنه و هه‌مواركردنه‌وه‌یه و كارنه‌كردنه به یاساكانی هه‌ڵبژاردن.
پ: مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه ئایا یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار ده‌كه‌نه‌وه؟
ته‌لار له‌تیف: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار ناكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر كراوه و بووه‌ته به‌شێك له هه‌مواركردنه‌وه‌كه، هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و گۆڕان و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌كگرتوو پرۆژه‌كه‌یان پێشكه‌ش كردووه و ئاماژه‌یان به سڕكردن كردووه، نه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه نییه و سڕكردنه‌كه‌ش له‌ناو یاساكه‌دا باسی له درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشوو كردووه، هه‌تا نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم.
پ: به پێی پڕۆژه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له خولی داهاتوودا پرسێكی هه‌ستیاری له‌و جۆره چاره‌سه‌ر بكرێت، یان به هه‌مان ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌ڕواته‌وه؟
ته‌لار له‌تیف: له‌م خوله‌دا ده‌توانرێت زۆر ئاسانكاری له‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌یان داواكارییان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردبوو، خۆشم له 6ی 11ی 2017 داواكارییه‌كم پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرد، به مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، زۆربه‌ی خاڵه‌كان كاری له‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بووین نه‌ك له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه، ئه‌گه‌ر فراكسیۆنه‌كانی تر هاوشێوه‌ی فراكسیۆنی یه‌كیتیی، له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه ببوونایه، دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌م دۆخه‌ی ئێستا نه‌ده‌گه‌یشت، بۆیه هیوادارین ئه‌مه نه‌بێت به كێشه بۆ خولی پێنجه‌م.
پ: ئایا بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه فراكسیۆنی پارتی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی گۆڕان هه‌بوو؟
ته‌لار له‌تیف: نووسینه‌وه‌كه په‌یوه‌ندیداره به خۆیانه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردن و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، دواتر فراكسیۆنی گۆڕان به هه‌مان شێوه ڕاسته‌وخۆ كاری له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی پارتی كرد، به‌ڵام له پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕاندا وردتر ئاماژه‌ی پێ كراوه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه.
پ: ئه‌ی جیاوازییه‌كان له نێوان پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان و پارتی چین؟
ته‌لار له‌تیف: پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان و پارتی جیاوازییان نییه، به‌ڵكو له‌یه‌كچوونێكی زۆری تێدا هه‌یه، بۆ نموونه هه‌ردووكیان كاره‌كه‌یان سپاردووه به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا داوا ده‌كه‌ن له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان بووه بنه‌ما بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی پارتی.
پ: ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌كرێت، مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت بۆ خولێكی تر خۆی كاندید بكاته‌وه؟
ته‌لار له‌تیف: له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان مافی خۆكاندیدكردنه‌وه به سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم ده‌درێت، بۆ دوو خولی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم .
پ: واده‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور چ كاتێكه؟
ته‌لار له‌تیف: له یاسای سڕكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، به شێوه‌یه‌كی ناڕوون ئاماژه‌ی بۆ كراوه، به‌بێ دیاریكردنی كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له كێشه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی پێشكه‌شیان كردووه و سپاردوویانه به خولی پێنجه‌م، كه‌ی ده‌ستوور ده‌نووسێته‌وه و ماوه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟! هۆكار چی بوو له ئێستادا پاڵپشتییان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نه‌كرد، بۆ پێدانی واده‌یه‌ك به لیژنه‌ی ده‌ستووری؟! ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك پرسیارن كه پێویسته گۆران خۆی وه‌ڵام بداته‌وه.
پ: ئایا ئه‌و یاسایه‌ی ده‌ركرا، پێچه‌وانه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان نییه كه پێشتر له لایه‌ن گۆڕانه‌وه پێشكه‌ش كرا بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی بكرێته په‌رله‌مانی؟
ته‌لار له‌تیف: ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی كه گۆڕان پێشكه‌شی كردبوو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، كه ده‌بێت سیستمی په‌رله‌مانی ته‌واو بێت و سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌نێو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، بۆیه گۆڕان پڕۆژه‌یاسای یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ دووه‌م پڕۆژه یاساكه‌یدا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی گۆڕانه له‌و بیروبۆچوونه‌ی كه پێشتر هه‌یانبوو له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.
پ: به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش سڕ ده‌كرێت؟
ته‌لار له‌تیف: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودی یاساكه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه، كه‌واته یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم سڕ ده‌كرێت.
پ: مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستی په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ قۆناغی دواتر ده‌توانرێت، هه‌مان هێزی یاسایی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی هه‌بێت؟
ته‌لار له‌تیف: ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دادوه‌ری، به‌ڵام زۆرترین ده‌سه‌ڵات له لای سه‌رۆكی حكومه‌ته كه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كۆ كراوه‌ته‌وه، كه‌واته له ئێستادا دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه گۆڕان پێشكه‌شی كردووه، جارێكی تر زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆ كرده‌وه، كه ئه‌ویش لای پارتی دیموكراتی كوردستانه.
پ: ئه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم چی به‌سه‌ر دێت، دامه‌زراوه‌كه ده‌مێنێته‌وه یاخود هه‌ڵده‌وه‌شێت؟
ته‌لار له‌تیف: له ڕووی یاساییه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێشكه‌ش كراوه هه‌ڵده‌په‌سێردرێت بۆ كاتێكی نادیار.
پ: ئه‌ی پۆستی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه؟
ته‌لار له‌تیف: دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، به پێی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان ماوه‌ته‌وه و له‌م یاسایه‌شدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی پێ نه‌كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕیی ده‌بێت.
PUKmedia – ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24