riklam

یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن

هەمەرەنگ 11:43 AM - 2018-07-18
.

.

دوای خۆكوشتنی دوو مێردمنداڵ، شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیه‌ ده‌یان یاریی ئه‌لیكترۆنی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

رێكخراوی گشتی ھۆیه‌كانی راگه‌یاندنی سعودیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، 47 یاریی ئه‌لیكترۆنی به‌ھۆی بوونی توندوتیژی و بوونی پێشێلكاری قه‌ده‌غه‌كراون، له‌ناو ئه‌و یاریانه‌شدا، یاریی "Grand Theft Auto V"، "Assassins Creed 2" و"Witcher" بوونیان ھه‌یه‌.

ئه‌م ھه‌نگاوه‌ی سعودیه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، دوو مێردمنداڵ، یه‌كێكیان كچێكه‌ له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵان و كوڕێك له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵانه‌، به‌ھۆی یاریكردن به‌ یاریی (نه‌ھه‌نگی شیین) خۆیان كوشتووه‌.

یاریی نه‌ھه‌نگی شیین تا ئێستا ده‌یان مێردمنداڵ و ھه‌رزه‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی خۆكوژی ھانداوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 50 رۆژدا ده‌بێت یاریكه‌ره‌كه‌ چه‌ند كارێك ئه‌نجامبدات، له‌ كۆتایی یارییه‌كه‌شدا داوا له‌ یاریكه‌ره‌كه‌ ده‌كرێت خۆی بكوژێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket