riklam

عه‌بادی: ئه‌نجامی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن

عیراق 08:06 PM - 2018-07-17
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌وتاری هه‌فتانه‌یدا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ باسی له‌ئاشكراكردنی ئه‌نجامی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و سندوقانه‌ كرد كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر بووه‌.

 

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند:" كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانی خۆیان و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ئه‌و سندوقانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر بووه‌".

 

وتیشی:" كاره‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و به‌مزوانه‌ ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket