riklam

دەروازەیەكی دیكەی نێودەوڵەتی

بیروڕا 07:59 PM - 2018-07-17
.

.

به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی (پشته‌) چی لێئه‌كه‌وێته‌وه‌ ؟

عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید

مه‌رزی پشته‌ ئه‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی به‌مۆی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌ دیوی ئێرانیشه‌وه‌ ئه‌كه‌وێته‌ سنوری شارۆچكه‌ی جوانڕۆی سه‌ربه‌ قه‌زای پاوه‌ی ئوستانی كرماشان.

ئه‌م مه‌رزه‌ ساڵانێكی زۆره‌ به‌ نافه‌رمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی تیا به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی نه‌ناسرابوو زۆرێك له‌ كاڵای بازرگانی و ترانزێت له‌و مه‌رزه‌وه‌ بۆی نه‌بوو تێپه‌ڕێ ئیستا خۆشبه‌ختانه‌ مه‌رزی پشته‌ بۆته‌ مه‌رزێكی یاسایی و فه‌رمی له‌ ئێستادا له‌ هه‌ردوو دیوی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی چاك سازی تیائه‌كرێ له‌ چاكردنی ڕێگه‌ و بان و بنیات نانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت.
به‌كاراكردن و جوڵاندنی ئه‌م مه‌رزه‌ ده‌روازه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر فراوان و به‌هێزتر ئه‌بێت له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا، به‌فه‌رمی ناساندنی مه‌رزی پشته‌ ده‌بێته‌ هۆی كارێكی كاریگه‌ر بۆ ناوچه‌ی به‌مۆ كه‌ به‌زمانی كورده‌واری خۆمان ئه‌وه‌به‌ری سیروان ناسراوه‌ تا ده‌گاته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌زوور واته‌ ناوچه‌كانی سنوری ناحیه‌ی به‌مۆ و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سودمه‌ندێكی باش ئه‌بن یه‌كه‌م بازرگانه‌كان و هاورده‌ و هه‌نارده‌كاره‌كان ئاسان تر ده‌ستیان ئه‌گاته‌ پارێزگای كرماشان كه‌ ناوه‌ندێكی بازرگانی به‌هێزه‌ دووهه‌م خه‌ڵكێكی زۆر له‌ خاوه‌ن ئوتومبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان و كارگوزار و بێ كاره‌كان سودمه‌ند ئه‌بن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته‌ ناوچه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی بازرگانی فراوان له‌ هه‌مانكاتیشا ئه‌و بازرگانانه‌ی كاڵای ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كه‌ن له‌ به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه‌ ئه‌ی هێننه‌ ناوه‌وه‌ ئه‌توانن به‌ترانزێت بیگه‌یه‌ننه‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌رزی پشته‌ چوه‌ ڕیزی مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران وه‌كو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌مۆ و ئه‌وبه‌ری سیروان له‌ ڕوی ئابوری و جموجۆڵی بازرگانیه‌وه‌ سودێكی زۆری ئه‌بێت.


یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆ كاروباری بازرگانی و كاسبكاران

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket