riklam

مەڵبەندی سلێمانی ژنانی ناودار كۆدەكاتەوە

کوردستان 07:30 PM - 2018-07-17
.

.

مەراسیمێكی كۆمەڵایەتی یەكترناسین لە مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی ژنانی ناودارو كەسایەتی سلێمانی كۆكردەوە.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ 17-7-2018 لەباخچەی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، ژنانی رێكخستنی یەكێتی لە مەراسیمێكی كۆمەڵایەتی ئاهەنگ ئامێزدا و لەكەشێكی چا خواردنەوەی عەسرانەدا بۆ (120) ژنی ناودارو كەسایەتی دیاری نێوكۆمەڵگەی سلێمانی وبەڕێوەبەرانی بەشێكی زۆری دەزگا خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی ودەوروبەری رێكخرا.

لەو مەراسیمەدا حاكم قادرحەمەجان بەرپرسی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی رایگەیاند: ئاوڕدانەوە لە خەبات وتێكۆشانی ژنانی خاوەن ئەزموون و كاربەڕێوەبەر لەدەزگاحكومییە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەست بەكۆمەڵگا لەلایەك و  بەگەڕخستن وهاندانیان بۆ گوزەركردنی بێ‌ وەستان بەسەر راستەڕێی خزمەتكردن ودرێژەدان بەو ئەركە پیرۆزە بەمەبەستی داكۆكیكردن وبەدەستهێنانی مافەڕەواكانیان وەك توێژی گرنگی ژنان، چەسپاندنی ڕۆڵی ئازایەتی و بەئەمەكییان و داروخانی سەرجەم بەربەستەكانی رێگر لەبەردەم بەرەوپێشچونیان لەنێوكۆمەڵگەی كوردەواری بەشێوەیەكی گشتی ئەركی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە ولەو بوارەشدا درێغی نەكراوە .

هەروەك هەڤاڵ حاكم قادر لەدرێژەی وتەكانیدا پاش بەخێرهێنانیان پێی ڕاگەیاندن برەو بەم جۆرە مەڕاسیمانە بدەن ولەئەنجامی یەكترناسینەوە لەپێناو زیاتر خزمەتكردن بەهاووڵاتیان و بۆ تەندروست بوونی كۆمەڵگا ئاڵوگۆڕی تواناو ئەزموونەكانتان بكەن.

PUKmedia  راگەیاندنی حاكم قادر 

 

32 (3).jpg

32 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket