riklam

ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌خموور كۆتایی هات

عیراق 07:19 PM - 2018-07-17
.

.

ئه‌مڕۆ 17-7-2018 هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستانی داعشدا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌ عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكمان بۆ ناوچه‌ی مه‌خموور ئه‌نجامدا.

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه‌: له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی مه‌خموور مۆڵگه‌كانی داعش تێكدراون و زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون. به‌رده‌وامیش ده‌بن بۆ كۆتاییهێنانی تیرۆرستانی داعش له‌و ناوچانه‌.


هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندبوو: ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ چیای قه‌ره‌چۆغ ئه‌نجامدا. كه‌ تێیدا زۆربه‌ی ئه‌شكه‌وت و ناوچه‌كانی ئه‌و چیایه‌ پشكنینیان بۆ كراوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی شه‌مزینانه‌وه‌ روبه‌ڕووی هێرشی قه‌ناس به‌ده‌ستانی داعش بوونه‌وه‌ كه‌ له‌ناو ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌دا خۆیان حه‌شاردابوو. له‌و هێرشه‌شدا به‌داخه‌وه‌ 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و 14ی تریش برینداربوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket