riklam

بنكه‌ی پۆلیسی وارماوا حه‌وت تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان 06:30 PM - 2018-07-17
.

.

به‌شی پۆلیسی شاره‌زور – بنكه‌ی پۆلیسی وارماوا حه‌وت تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد كه‌ هه‌ستاون به‌دزیكردنی جۆراو جۆر ، له‌ ناویشیاندا ژن و مێردێك هه‌یه‌ كه‌ منداڵێكی خۆیان به‌كارهێناوه‌ بۆكاری دزی .

له‌و تۆمه‌تبارانه‌ش  4 تۆمه‌تباریان هه‌ستاون به‌دزیكردنی جۆراوجۆرو هه‌روه‌ها  ژن و مێردێك ده‌ستگیرده‌كرێن كه‌ هه‌ستاون به‌دزیكردن له‌دوكان و ماڵان ،به‌به‌كارهێنانی منداڵێكی خۆیان .

هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیرده‌كرێت كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌فێڵكردن له‌ڕێگه‌ی سه‌ندی پاره‌ له‌هاووڵاتیان گوایه‌ ده‌یانێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان .
له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ .

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket