راسپارده‌كانی كۆنفرانسی به‌راوردكاری نێوان زمانی كوردی عه‌ره‌بی
کوردستان 04:27 PM - 2018-07-17.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له زانكۆی سلیَمانی به چاودیَری و ئاماده‌بوونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خویَندنی باڵا‌و تویَژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌ردوو (زانكۆی سلیَمانی/ كۆلیَژی زمان - به‌شی زمانی كوردی) و (زانكۆی به‌غداد/ كۆلیَژی په‌روه‌رده‌ی ئیبن رِوشد - به‌شی زمانی كوردی)، كۆنفرانسی زانستی نیَوده‌وڵه‌تی هاوبه‌شی نیَوان هه‌ردوو زانكۆ به دروشمی (تویَژینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له‌نیَوان زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بیدا) ده‌ستپییَكرد.
ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنفرانسه زانستییه كه تایبه‌تبوو به لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری بۆ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌كانی كۆنفرانسه‌كه له هه‌ردوو زانكۆی به‌غداو سلێمانی پێكهاتبوو كه بریتیبوون له لیژنه‌كانی زانستی و ئاماده‌كاری و ڕاگه‌یاندن.
دوای خوێندنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ریان له رۆژانی 15و16-7-2018 كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده گه‌ڵاڵه‌بوون كه بریتین له‌مانه:
1- كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه ببێته نه‌ریتێكی ساڵانه‌و جیهانی له‌ڕێگه‌ی داواكردن له توێژه‌رانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق له‌بواری توێژینه‌وه‌ی زمانه‌وانی به‌راوردكاری.
2- ده‌رخستنی سیما مرۆیی و ئه‌ده‌بییه‌كانی هه‌موو ئه‌و پێكهاته‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له عێراقدا ده‌ژین به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد كه توێژێكی گرنگه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق، كه جوانترین شێوه‌یه له پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان ڕۆڵه‌كانی یه‌ك وڵات‌دا.
3- دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له‌نێوان هه‌ردوو زمانه‌كه‌دا، بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش داوای یارمه‌تی و هاوكاری له پسپۆڕانی هه‌ردوو زمانه‌كه ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی سنوری تیۆری و ده‌ستكردن به دانانی هه‌نگاوی كاره‌كی بۆ رێكخستنی هه‌ردوو زمانه‌كه.
4- پێویسته هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر دیارترین ئه‌و ئاسته‌نگانه بكه‌ین كه ڕوبه‌ڕوی وه‌رگێڕان ده‌بنه‌وه له‌نێوان زمانی كوردی و عه‌ره‌بیدا، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی ئه‌م بواره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه به‌مه‌به‌ستی گوێزانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه زانستییه‌كان.
5- دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی فێركردنی زمانی عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان و له به‌رامبه‌ریشدا دامه‌زراندنی ناوه‌ندی فێركردنی زمانی كوردی له‌و پارێزگایانه‌ی كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌دوێن.
6- له‌ڕووی پسپۆڕی و زانستییه‌وه بوار بكرێته‌وه بۆ زانسته‌كانی كۆمه‌ڵناسی و رێگه‌كانی وانه‌وتنه‌وه، چونكه زۆرێك له‌و كێشانه‌ی له‌نێوان زمانی كوردی و عه‌ره‌بیدا هه‌ن هه‌ڵگری مۆركی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یین.
7- كاربكرێت بۆ ناردنی خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان له به‌شه كوردییه‌كانی زانكۆی به‌غدا بۆ به‌شه هاوشێوه‌كانیان له زانكۆكانی هه‌رێم. به‌هه‌مانشێوه ناردنی خوێندكاره یه‌كه‌مانی به‌شه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شه هاوشێوه‌كانیان له زانكۆكانی به‌غدا.
له كۆتاییدا زۆر سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه ئه‌زمون و پسپۆڕی خۆیان له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئه‌م كۆنفرانسه خسته‌گه‌ڕو هه‌وڵیاندا له‌ڕێگه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كانیانه‌وه ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه بهێننه‌دی. هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه به‌هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵی سه‌رخستنی ئه‌م كۆنفرانسه زانستییه‌یان دا به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی كۆنفرانس، هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازییان بۆ ده‌خوازین. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و میوانه به‌رێزانه‌ش ده‌كه‌ین كه ئاماده‌بونیان به‌شێكبوو له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كۆنفڕانسه. هیوادارین نمونه‌یان زۆربێت.
د.عبدالقادر حمه ئه‌مین محمد
ڕاگری كۆلێژی زمان/ زانكۆی سلێمانی
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانس
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19