riklam

PUKmedia ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:15 PM - 2018-07-17
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی كۆتاییهات و تێیدا چه‌ندین پرسی گرنگ تاوتوێ كران.

 له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ د. رێواز فایه‌ق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی دا باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراو تێیدا له‌لایه‌ن لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ راپۆرتێك پێشكه‌شكراو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیش پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رده‌وامی كاره‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن نیشاندا.

وتیشی: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ لای لایه‌نه‌كان كراو سه‌ركرایه‌تی یه‌كێتی پێی باش بوو كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی له‌ به‌غدا به‌ یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌كه‌وه‌ بچن گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌و كاریگه‌رییه‌كانی بارودۆخی ئێستای عیراق له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كراو پێشنیاره‌كان خرانه‌ڕوو.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتی پرۆژه‌ی خۆمان هه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ پرۆژه‌یه‌ك بچینه‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكه‌ین.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket