riklam

حاكم قادر: یەكڕیزی تەنھا چەكی دەستی میللەتەكەمانە

کوردستان 04:06 PM - 2018-07-17
.

.

 یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان پەیامێك ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی ھەرێم دەكات و داوادەكات پێشوازی لەپڕۆژە ھاوبەشەكەی یەكێتیی و پارتی بكەن.

حاكم قادر حەمە جان ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی لە میانی بەشداریكردنی لە  مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نابینایاندا، لە كۆنگرەیەكدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: لەگەڵ پارتی پرۆژەیەكی ھاوبەشمان ھەیە بۆ ئەوەی پێكەوە بچینە بەغدا، مەرجی ئێمەی یەكێتی بەپلەی یەكەم و دواتریش لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و ھەوڵدانیش لەگەڵ لایەنەكانی دیكە ھێنانەدی خواستەكانی خەڵكی ئەم ھەرێمەیە.

وتیشی: بۆ دەستكەوتەكانی نەتەوەكەمانە ئێستاش لەگەڵ پارتی لیژنەی ھاوبەشمان ھەیە، بۆئەوەی لەلیژنەكان بەھاوبەشی پێكەوە داكۆكی لەمافەكانی گەلەكەمان بكەین، لەھەمانكاتیشدا داوا لەلایەنەكانی دیكە دەكەین، ھەمویان بێنە پێشەوە بەتایبەتی لەم قۆناغەدا كە عیراقی پێدا تێپەڕدەبێت، تاوەكو بەتیمێكی بەھێزەوە بەرەو بەغدا بەڕێبكەوین.

حاكم قادر راشیگەیاند: وەك ھەمیشە تەئكیدمان لەوەكردووەتەوە، كە تەنھا چەكێك بەدەست میلەتەكەمانەوە بێت، یەكێتیی و یەكڕیزیی گەلەكەمانە، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی لایەنەكانی تریش دەكەین و دەرگاشمان كراوەیە.

هەر لە كۆنگرەكەدا حاكم قادر ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر لایەنێكیش لێكتێنەگەیشتنی ھەبێت لەگەڵمان یان تێڕوانینێكی جیاوازی ھەبێت، ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە لەگەڵیدا ھەنگاوی جدی بنێین، ئەگەر گۆڕانیش پێشوازی لەئێمە نەكرد، ئێمە ھەر ئامادەین سەردانیان بكەین، هەموو كاتێكیش یەكێتی دەرگای كراوەیەو ئێمە پێشوازی لەسەرجەم لایەنەكان دەكەین.

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket