riklam

تەرمی پێشمەرگە خنكاوەكە دەدۆزرێتەوە

کوردستان 03:46 PM - 2018-07-17
.

.

بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی دھۆك رادەگەێنت، تەرمی پێشمەرگە خنكاوەكە لە بەنداوی موسل دۆزرایەوە، كە ماوەی رۆژێكە بێ سەرشوێنە.

بێوار عەبدولعەزیز  بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دھۆك بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ 17-7-2018 سەعات 12:30 دەقیقە تیمی بەرگری شارستانی دھۆك توانیان تەرمی پێشمەرگە خنكاوەكەی بەنداوی موسڵ بدۆزنەوە كە ماوەی رۆژێكە بێ سەرو شوێنە.

وتیشی : پێشمەرگەكە ناوی ( ی.غ.ح)ە تەمەنی 20 ساڵانە و دوێنێ 16-7-2018 كەوتبووە ناو بەنداوی موسڵەوە.

لە ئێستاشدا تەرمەكەی روانەی پزیشكی دادوەری دھۆك كراوەو دواتر رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

PUKmedia محەمەد جەلیل / دھۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket