riklam

له‌گه‌ڵ به‌سیمكارتكردنی كاره‌بای نیشتمانی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانیش هه‌ر ده‌مێنن

کوردستان 02:53 PM - 2018-07-17
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ دانانی سیمكارتی كاره‌بای نیشتمانی، موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانیش هه‌ر ده‌مێنن، چونكه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌ یه‌كجاری رابگرین.

كه‌مال محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای دهۆك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ماوه‌ی سێ مانگه‌ گرێبه‌ستی سیمكارتكردنی كاره‌بای گشتی ئیمزا كراوه‌، به‌ڵام 18 مانگی پێویسته‌ تاوه‌كو پرۆژه‌كه‌ به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.

وتیشی: له‌ ئێستادا 10 بۆ 11 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته‌ سیمكارتی كاره‌با دوو هێنده‌ی ئێستا كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێت و هه‌موو سه‌ره‌تای مانگێك پاره‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای دهۆك راشیگه‌یاند: ئه‌ركی دارایی پرۆژه‌ی سیمكارتكردنی كاره‌بای نیشتمانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

PUKmedia محه‌مه‌د جه‌لیل - دهۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket