riklam

ئاگاداریه‌ك له‌ ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانیه‌وه‌

کوردستان 02:51 PM - 2018-07-17
.

.

ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتمانییان كردوه‌ بچن كارتی نیشتمانییه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌...
داواكارین له‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ به‌رواری وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی‌ نیشتیمانیان تا (٢٩/٧/٢٠١٨)یه‌ و له‌شوێنه‌كانی (سلێمانی‌ _ رانیه‌ _ هه‌ڵه‌بجه‌ _ دوكان _ بازیان _چوارقورنه‌ _ به‌كره‌جۆ _شارباژێر_ پشده‌ر - ھێرۆ- تانجه‌رۆ - ده‌ربه‌ندیخان - پێنجوین-حاجیاوا) كارتی نیشتمانیان پڕكردوه‌ته‌وه‌ سه‌دانی بنكه‌كانیان بكه‌ن.
رۆژانه‌ له‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌عات ( 2 ) پاشنیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات5 ئێواره‌ ده‌توانن سه‌ردانی‌ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ بكه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێكردوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانیه‌كانیان‌.
‏‎پێداویستییه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتمانیی...
‏‎1-ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراقی‌
‏‎2-پێناسی‌ باری شارستانی‌
‏‎3-وه‌ێلی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی

PUKmedia راگه‌یاندنی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket