riklam

خاتوو شاناز: له‌سه‌ر رێبازی مام ئازادی بۆ رۆژنامه‌نوسان فه‌راهه‌مده‌كه‌ین

کوردستان 02:19 PM - 2018-07-17
.

.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی سه‌نته‌ری میترۆی كرد له‌ شاری سلێمانی.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ستافی سه‌نته‌ری میترۆ و گۆڤاری ژن مه‌گه‌زین كه‌ خاوه‌ندارێتی بۆ ستافی سه‌نته‌ری میترۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، لێپرسراوای ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی له‌وه‌ كرد له‌ ئێستادا گۆڤاری ژن مه‌گه‌زین یه‌كێكه‌ له‌ گۆڤاره‌ ناوازه‌كانی بواری راگه‌یاندنی خوێنراو له‌ كوردستاندا كه‌ له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا گه‌لێك گرنگه‌ ژنان خۆیان رێكبخه‌ن و خۆیان ببنه‌ قه‌ڵغانی پاراستنی مافه‌ ره‌واكانیان له‌ كۆمه‌ڵدا.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌و رێبازه‌ی ئێستا گۆڤاری ژن مه‌گه‌زین بۆ كاری رۆژنامه‌نووسی گرتویه‌تیه‌به‌ر بۆ ناساندنی دۆزی ره‌وای ژنان، كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه‌ باوانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا بگۆڕدرێت له‌ به‌رامبه‌ر به‌ مافه‌كانی ژنان.

شاناز ئیبراهیم سه‌رباری به‌رز نرخاندنی كاره‌ رۆژنامه‌ییه‌كانی پێشووی گۆڤاری ژن مه‌گه‌زین له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ژنه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان، باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌م ژماره‌ نوێیه‌ی گۆڤاری ژن مه‌گه‌زین زیاتر شادی كردووه‌ كه‌ بینیویه‌تی ئه‌و ژنانه‌ به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و له‌ بوارێك له‌ بواره‌كانی ژیان سه‌ركه‌وتوون و به‌هره‌مه‌ندن.

لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌شێكی تری ئه‌و دیداره‌دا باسی له‌ دۆخی گشتی رۆژنامه‌نووسان كرد له‌ جیهان و كوردستاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ به‌هۆی ئه‌و جه‌نگانه‌ی له‌م ناوچانه‌ خوڵقاون رۆژنامه‌نووسان پێشێلكاری زیادیان به‌رامبه‌ر كراوه‌و بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌و كێشمه‌كێشانه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بوون.

شاناز ئیبراهیم باری سه‌رنج و تێبینی خۆی له‌باره‌ی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ها خسته‌ڕوو كه‌ وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ پشتبه‌ستن به‌ رێبازه‌كه‌ی (مام) مكوڕ ده‌بن كه‌ ئازادی بۆ رۆژنامه‌نووسان فه‌راهه‌م بكه‌ن و پانتایی ئازادییه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فراوان بكه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ دیاری محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ تیشكی خسته‌سه‌ر چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ و به‌ گرنگییه‌وه‌ رۆڵی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی له‌ پشتیوانی رۆژنامه‌نووسان و فراوانكردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسان به‌رز نرخاند.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket