ژن و به‌شدارییه‌كی یه‌كێتیانه‌ی سیاسه‌ت
ی.ن.ک 01:21 PM - 2018-07-17.
به‌سروشت ژنان رۆڵێكی كارایان له سیاسه‌ت و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌بووه، له سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی ساڵانی بیست تا ئه‌گاته شۆڕشی نوێیی گه‌له‌كه‌مان و راپه‌ڕین و سه‌رده‌می حوكمڕانیی له ساڵی 1992ه‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا هێشتا ژن له‌سه‌ر ئاستی زۆرینه و حزبه‌كان و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یانتوانیوه رۆڵی شایسته‌ی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و ئه‌وه‌ش چه‌ندین هۆكاری خودی و بابه‌تی هه‌یه كه پێویسته له‌سه‌ریان رابووه‌ستین.
له‌و نێوه‌دا ژنانی نێو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئازایانه‌تر هاتوونه‌ته كۆڕی خه‌بات و به‌شداریان كردووه، له‌سه‌ره‌تای خه‌باتی خانووه قوڕه‌كانه‌وه تا سه‌رده‌می دوای راپه‌ڕین، له‌نێو حزب و رێكخراوه‌كانی، مه‌كته‌ب و ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كان ململانێی ئازایانه‌یان كردووه و ئه‌وه‌ش وایكردووه ئازایانه‌تر ده‌نگی حه‌قیان هه‌ڵبڕن و نه‌ترسن له باج و ده‌رئه‌نجامه‌كانی.
ئێستای خه‌باتی یه‌كێتی كه به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌ش ئه‌ڕوات ئاماژه‌كانی زیاتر وا ده‌رئه‌خه‌ن كه ده‌رفه‌تی به‌شداریی زیاتری ژنان له ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی هاتووه‌ته پێش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆسپ و كه‌له‌به‌ر هه‌ن و پێویسته له‌ڕێگای خه‌باتێكی راست و دروسته‌وه كار بۆ نه‌هێشتنی بكرێت.
وه‌ستانی ژنان بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان پێ بدرێته‌وه كارێكی ته‌ندروست نییه، به‌ڵكو پێویسته ژنان له خۆیانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن، خودی خۆیان ئالزادبكه‌ن و دواتریش له‌ڕێگای كاری پێكه‌وه‌یی و خۆسازدانه‌وه بۆ قۆناغی وه‌رگرتنه‌وه‌ی زیاتری مافه‌كان بێنه پێشه‌وه و هاوشانی پیاوه ئازادیخوازه‌كان چی ده‌توانن بیكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغ به‌ندی یه‌كسانیی نێوان ژن و پیاو بچه‌سپێنن.
ژنانی یه‌كێتی له‌پشت و له‌نێو خه‌باتی ژنانه‌یاندا روئیای سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ئازادی ژن و كۆتاییهێنان به چه‌وساندنه‌وه هه‌یه، ئه‌و رێباز و بیركردنه‌وه كه خۆی له‌نێو فه‌لسه‌فه‌ی جه‌لالیزمدا ده‌بینێته‌وه بۆ ژنانی یه‌كێتی هیوابه‌خشه و ده‌توانرێت سوودی زۆری لێ ببینرێت.
ئێستا كه قۆناغی كاری مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانییه ژنان له‌هه‌ركات زیاتر پێویستیان به‌چڕتركردنه‌وه‌ی خه‌باتی خۆیان هه‌یه، ئازایانه و ئازادانه، خۆسازدانی پێكه‌وه‌یی به‌رنامه‌دار تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی ژنان وه‌به‌ربهێنرێت كه بیركردنه‌وه‌ی پیاوانه ناچار به‌وه بكات به‌یه‌كسانیی له‌گه‌ڵ ژن رازی بێت و به‌و شێوه‌یه‌ش ژنانی یه‌كێتی ده‌بنه‌وه سه‌رمه‌شقی قۆناغێكی دیكه‌ی خه‌بات كه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا دره‌وشاوه‌تر ده‌بێت.
تانیا كفری
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25