riklam

پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی چه‌ك هۆشداری ده‌دات

کوردستان 01:06 PM - 2018-07-17
.

.

پۆلیسی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كان هێزی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن دروست ده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كارو چالاكییه‌كانی پۆلیسی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چه‌ندین كه‌سیان له‌سه‌ر تاوانه‌ جیاجیاكان ده‌ستگیر كردووه‌ و به‌ره‌وڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: له‌چه‌مچه‌ماڵ هێزێكی تایبه‌تیان بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك پێكهێناوه‌ و قه‌زا و ناحیه‌كانی تریش دروست ده‌كرێن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket