riklam

شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان له‌كه‌ڵه‌ك ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن

کوردستان 12:47 PM - 2018-07-17
.

.

ژماره‌یه‌ك شۆفێری بارهه‌ڵگر به‌ هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌ر زیادكردنی باج و ڕسومات له‌ ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك سه‌ر به‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش خۆپشاندانیان ئه‌نجامدا ڕێگای هه‌ولێر- موسلیان داخست.

ئه‌و شۆفێرانه‌ بارهه‌ڵگره‌كانیان له‌سه‌ر رێگاكه‌ ڕاگرتووه‌ و به‌ PUKmedia –یان ڕاگه‌یاند: وه‌رگرتنی پاره‌ی سۆنه‌ریان ١٠ ئه‌وه‌نده‌ی جاران زیادكراوه‌،  هه‌ر بۆیه‌ ڕێگاكه‌ ناكه‌نه‌وه‌ تا به‌رپرسان به‌ ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه‌ دێن و باجه‌كه‌ وه‌ك جارانی لێدێته‌وه‌.

به‌شێك شوڤێری بارھه‌لگره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌ندێك جار بازگه‌كان له‌ خازر به‌ ویستی خۆیان  پاره‌یان لێده‌ستێنن، به‌ڵام پێشتر كرێی سۆنه‌ر ته‌نها یه‌ك هه‌زار دیناربووه‌ و ئێستا له‌ 5 هه‌زاره‌وه‌ تا 50 هه‌زار زیاد بووه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د جه‌لیل -ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket