riklam

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق ئاشكرا ده‌كرێت

کوردستان 12:10 PM - 2018-07-17
.

.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماری بریندارانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند 274 كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداربوون ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش  كوژران و برینداربوونی 64 كه‌سی ئاشكرا كرد .

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 17-7-2018 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یكدا ئاشكرای كرد، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی شاره‌كانی باشووری عیراق 274 كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداربوون ، ڕاشیگه‌یاند له‌ ناو برینداران له‌ پله‌ی عه‌مید تا پۆلیس هه‌یه‌.

له‌ 8-7-2018ه‌وه‌ شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی شاره‌كانی باشووری عێراقی گرتۆته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران داوای خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌باو دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین خۆپیشانده‌ر  بوونه‌ قوربانی.

له‌ باره‌ی دواین قوربانیانی مه‌ده‌نی، سیف ئه‌لبه‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دواین ژماره‌ی كوژراو بریندارانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند : له‌ سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ تاكو ئێستا 8 كه‌س كوژراون، به‌شێوه‌یه‌ك 2 كه‌س له‌ به‌سره‌، 2 له‌ نه‌جه‌ف،3 له‌ پارێزگای موسنا و یه‌كێكیش له‌ كه‌ربه‌لا.

وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ 56 كه‌سی تر بریندار بوون كه‌ نیوه‌یان له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌.


PUKmedia  و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌: النون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket