riklam

جوانترین ماچه‌كانی جامی جیهانی 2018

جیهان 12:05 PM - 2018-07-17
.

.

ماچ هه‌میشه‌ له‌ناو وه‌زرش به‌ تایبه‌تی وه‌زرشی تۆپی پێ ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی هه‌بووه‌ و ده‌بێت، كاتێك كه‌ یاریزانێك گۆڵ تۆمار ده‌كات هاوڕێكانی به‌ ماچ، سۆز و خۆشی و شادی خۆیان له‌گه‌ڵیدا دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ بۆ یاریزانه‌كان وایه‌، به‌ڵام له‌ناو جه‌ماوه‌ر و هانده‌رانیش ماچ پێگه‌ و جێگه‌ی خۆی هه‌یه‌، هانده‌ران له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هه‌ندێكجار وێنه‌ و كه‌شه‌وهه‌وای وا ده‌خوڵقێنن كه‌ هه‌م جوانی به‌ وه‌رزش ده‌به‌خشێت و هه‌م گیانی پێكه‌وه‌ ژیان و مرۆڤدۆستی و وه‌رزشدۆستی ده‌سه‌لمێنێت.

گۆڵ لێدان و شادی ده‌ربڕین و ماچكردن و یه‌كتر ڕاموسین ته‌واوكه‌ری یه‌كترین چ له‌ناو یاریگا و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكان. له‌ جامی جیهانی 2018 ی ڕوسیا كه‌ ملیۆنان كه‌س له‌ شاشه‌ی تی ڤییه‌كان و له‌ڕێگه‌جیاجیاكانی ئینته‌رنێتی سه‌رقاڵی سه‌یری كردنی یارییه‌كان بوون، ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌هانده‌رانی تۆپی پێ له‌ناو یاریگاكان له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌یری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان كرد و شادی و خۆشی خۆیان له‌ گۆڵ تۆماركردن و سه‌ركه‌وتنه‌كاندا ده‌ربڕی، هه‌ندێك له‌ هانده‌ران له‌كاتی گوڵ تۆماركردن، له‌كاتێكدا كه‌ هانده‌رانی تر خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕی و چه‌پڵه‌ و فێكه‌یان لێده‌دا، ئه‌وانیش به‌شێوازێكی تر شادییان ده‌رده‌بڕی و یه‌كتر ماچ ده‌كرد و كه‌شوهه‌وایه‌كی ڕۆمانسییان ده‌خوڵقاند.

له‌جامی جیهانی ئه‌مساڵدا كامێراكان وێنه‌ی چه‌ندین ماچكردنیان له‌ هانده‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆر گرتووه‌ كه‌ هه‌ركام له‌و وێنانه‌ ده‌ربڕی سۆز و خۆشه‌ویستییه‌ هه‌م بۆ یه‌كتر و هه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان.

ماچ تاموچێژێكی تایبه‌تی به‌ هه‌ندێك له‌ هانده‌ران به‌خشی و ئه‌مه‌ش له‌چاوی كامێركان ون نه‌بووه‌ و چووه‌ته‌ ناو ئه‌رشیڤی جامی جیهانی 2018 دا.

PUKmedia جه‌واد حه‌یده‌ری

 

40 (8).jpg

 

40 (6).jpg

 

40 (1).jpg

 

40 (10).jpg

 

40 (3).jpg

 

40 (2).jpg

 

40 (5).jpg

 

40 (4).jpg

 

40 (7).jpg

 

40 (9).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket