riklam

پێشمه‌رگه‌ وپۆلیس په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وتر ده‌كه‌ن

کوردستان 11:44 AM - 2018-07-17
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17-7-2018 وه‌فدێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ئاسۆی شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی سه‌ردانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن له‌باره‌گای هێزه‌كانی 70.

له‌دیداره‌كه‌دا كه‌ لاهۆری شێخ جه‌نگیش ئاماده‌ بوو، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 سوپاسی هێزه‌كانی پۆلیسی كرد بۆ ئه‌و ئه‌رك و چالاكیانه‌ی كه‌ بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بۆ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ربڕی .

ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی سوپاسی هێزه‌كانی 70 ی كرد كه‌ له‌هه‌موو كارێكی نه‌خوازراو پاڵپشتی ته‌واوی هێزه‌ ئه‌منی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانیان كردووه‌. 

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket