پێنج نهێنی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا
هەمەرەنگ 11:34 AM - 2018-07-17.
ئۆتۆمبێله سه‌ربازیه‌كانی سوپای ئه‌مریكا، بۆ پاراستنی سه‌رنشینه‌كانان زیاتر پشت به درعی گوللـه نه‌بڕ ده‌به‌ستن، به‌ڵام بواری دروستكردنی چه‌ك پێشكه‌وتنی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه كه له درع پێشكه‌وتووتره، بۆیه گولله نه‌بڕ به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پێشكه‌وتنه بێ سنووره ببێته‌وه.
بۆیه سوپای ئه‌مریكا بریاری ده‌كردنی به‌رنامه‌یGXV-Tده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان پێشبخات، له‌بری ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی درع زیاد بكرێت، ئه‌وا به‌رنامه‌كه كار بۆ پێشخستنی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كات.
لێره‌دا به پێنج نهێنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌تان ئاشنا ده‌كه‌ین كه بۆته هۆی پێشكه‌وتنیان و زیادبوونی تواناكانیان له بواری جه‌نگیدا:
1- گۆڕینی تایه:
تای ئاسایی ئاسانكاری بۆ ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كات كه به‌خێرایی زیاتر به‌سه‌ر شوێنه ڕه‌قه‌كاندا بڕۆن، به‌ڵام تایه‌ی ئاسنین توانای ته‌گه‌ره‌كه زیاد ده‌كات بۆ ڕۆشتن به‌سه‌ر به‌فر و لمدا، بۆیه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند برَیاری دروستكردنی ئه‌م تایه‌ی دا كه شێوه‌ی له بازنه‌ییه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك گۆڕی بۆ سێگۆشه‌یی، ئه‌م داهێنانه كه سه‌نته‌ری ئه‌ندازایی ڕۆبۆتی نیشتیمانیی سه‌ر به زانكۆی ئارنیجی میلۆن به‌رهه‌می هێناوه ، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كان توانایان زیاتر بێت له مانۆڕه‌كان و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شوێنه سه‌خته‌كاندا.
2- بزوێنه‌ری كاره‌بایی له ناو تایه‌كاندا:
ڕاسته‌وخۆ دانانی بزوێنه‌ر له‌ناو تایه‌كاندا چه‌ندین سودی هه‌یه، له‌وانه خێرایی له ڕۆشتن و توانای زیاتر له مانۆڕ و خێرایی سوڕانه‌وه‌ی تایه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه توند زه‌وی بگرێت و خێرایی زیاتر بكات، ته‌نانه‌ت له شوێنه سه‌خته‌كانیش هه‌ر خێرا ده‌ڕوات.
3- سیسته‌می به‌رزو نزمی چه‌ند ئاستێك:
ئه‌م سیسته‌مه كه له‌و وێنه‌كه‌دا دیاره له‌لایه‌ن كۆمپانیای ( برات ئاندمیله‌ر)ه‌وه پێشخراوه، كۆمپانیاكه له ڕێگه‌ی پێشخستنی ئه‌م داهێنانه‌وه وایكردووه كه ئۆتۆمبێله سه‌ربازیه‌كان به خێراییه‌كی زۆر بڕۆن و ناوچه سه‌خت و به‌رزو لێژایه‌كان نه‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌میدا.
كۆمپانیاكه هه‌ستا به ئاوێته كردنی تایه‌ی 20 ئینجی كه له ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكادا به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رزو نزمی به قه‌باره‌ی (10 و 15 سم)، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دانانی سیسته‌مێكی نوێ كه به‌رزیه‌كه‌ی ده‌گاته( 100 و 10 سم) ، هه‌روه‌ها نزم بوونه‌وه‌شی ده‌گاته( 76 سم)، ئه‌م سیسته‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هێزێكی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێله‌كان ببه‌خشێت له ڕێگه سه‌خته‌كان، ئه‌م سیسته‌مه هایدرۆلیكیه و ده‌توانرێت یه‌ك یه‌ك به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌كاربهێنرێت.
4- جامی ئه‌لیكترۆنی به دووری 360 پله:
كۆمپانیای ( هونی ویل ئینته‌رناشیۆناڵ) داشبۆردێكی به‌رهه‌مهێناوه كه جامی تێدا نیه، ئه‌م داهێنانه‌ی له یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی جۆری Atv جێگیر كرد، كه ئه‌و ئۆتۆمبێله ته‌واو ئاماده كراوه بۆ بڕینی هه‌ورازو نشێوه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت راسته‌وخۆ ده‌ره‌وه ببینرێت.
ناو ئۆتۆمبێله‌كه ئاوێنه‌ی سێ دووری و سیسته‌می چاودێری بینینی بۆ دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی جوڵه‌كان ببینرێت و شاشه‌یه‌كیش به درێژایی ناو ئۆتۆمبێله‌كه دانراوه، به‌مه‌ش شۆفێر ده‌توانێت هه‌ر سێلای ئۆتۆمبێله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ببینێت.
5- سیسته‌می ڕێنیشانده‌ری ڕێگه‌ی سه‌خت:
ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه دووه‌مین داهێنانی سه‌نته‌ری ئه‌ندازه‌یی رۆبۆتی نیشتیمانییه، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه هه‌وڵ ده‌دات پێشبینی ڕێگه‌كه به شۆفێر بدات، هه‌روه‌ها هه‌موو له‌مپه‌ره‌كانی پێش به شۆفێره‌كه ده‌دات و پێی ده‌ڵێت كه پێویسته خێراییه‌كه‌ی چه‌ند بێت.
PUKmedia و/ گۆران قادر ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه: ArabGT
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22