riklam

ھه‌ڵه‌بجه‌ داوای وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ڕۆما ده‌كات

کوردستان 10:50 AM - 2018-07-17
.

.

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیھانی دادپه‌روه‌ری و یادی 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له‌ پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند چالاكییه‌ك رێكخران.

رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ ھه‌ڵه‌بجه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به‌ 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی دادگای نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن: په‌یماننامه‌ی رۆما كه‌ 20 ساڵ له‌مه‌ربه‌ر بڕیاری له‌ سه‌ر دراوه‌و تاوه‌كو ئێستا 124 وڵات په‌سه‌ندی په‌یماننامه‌كه‌ و دادگاكه‌یانكردووه‌و تیایدا ئه‌ندامن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ھاتووه‌: بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر جینۆساید دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ پێویسته‌ عیراق بۆ دڵنیاییكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌مایه‌تیه‌كان، ببێته‌ ئه‌ندامی په‌یماننامه‌كه‌ی رۆما.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ عیراق له‌ 15-2-2005دا به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ په‌یوه‌ست بووه‌، به‌ڵام به‌بێ ھیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك دوای دوو ھه‌فته‌ پاشه‌كشه‌یان كرد.

ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش رایگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق جه‌خت له‌ ئه‌ندامبوونی عیراق بكه‌نه‌وه‌ له‌ په‌یماننامه‌كه‌ی رۆما، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر جینۆساید دژ به‌ كورد دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

PUKmedia  كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket