riklam

سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:17 AM - 2018-07-17
.

.

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17-7-2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆبێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی نێوان یه‌كێتی و پارتی كه‌ له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو تاوتوێ ده‌كرێت و گفتوگۆ له‌سه‌رناردنی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ به‌غدا ده‌كرێت.

پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket