riklam

پڕۆسه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستیپێكرد

کوردستان 09:27 AM - 2018-07-17
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دھۆك راگه‌یاند : واده‌ی ھه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌ پارێزگای دھۆك كۆتای پێھات، له‌مه‌ودوا خاڵی پشكینن گه‌ڕۆك له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كان سنووری پارێزگای دھۆك داده‌نرێت.

ھێمن سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دھۆك به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و واده‌یه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ھێزه‌ئه‌منیه‌كانی پارێزگای دھۆك بۆ ھاوڵاتیان ده‌ست نیشانكرابوو  بۆ را ده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چه‌ك ژماره‌ی ئۆتۆمبێل ساخته‌ كۆتایی پێ ھات بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری لیژنه‌ خاڵی پشكنینی گه‌ڕۆك له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كان داده‌نرێت.

وتیشی: لێژنه‌ی ھێزه‌ئه‌منیه‌كانی دھۆك له‌ 1-7-2018 ماوه‌ی 15 ڕۆژیان دا ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ھه‌یه‌ ڕاده‌ستیان بكه‌نه‌وه‌ یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تی چه‌كیان به‌سه‌ر چووه‌ ده‌بێ نوێ بكه‌نه‌وه‌ ھه‌ركه‌سێك پێگری به‌ڕێنماییه‌كان نه‌كات ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌ .



PUKmedia محه‌مه‌د جه‌لیل - دھۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket