riklam

هاتوچۆی دهۆك ئاماره‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی راگه‌یاند

کوردستان 11:08 PM - 2018-07-16
.

.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دھۆك، ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، به‌پێی ئاماره‌كان 546 ڕووداوی هاتوچۆ روویانداوه‌، هۆكاری رووداوه‌كانیش تیژڕه‌وی و پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران بووه‌ به‌رێنمایه‌كانی هاتوچۆوه‌.

ئازاد ته‌ھا وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی دھۆك له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا  546 رووداو روویانداوه‌ .
سه‌باره‌ت به‌قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتوچۆش له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو ئازاد ته‌ھا وتی: به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆو78 هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و 522 هاووڵاتیش برینداربوون .

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی دھۆك راشیگه‌یاند: نزیكه‌ی 273 ھه‌زار سه‌رپێچی تۆماركراون و زیاتر له‌ 30 ھه‌زار سه‌رپێچی به‌ھۆی به‌كارھێنانی مۆبایل و گوێنه‌دانی قایشی سه‌لامه‌تی بووه‌و هۆكاری زۆری رووداوه‌كانیشی بۆ تیژڕه‌وی و پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به‌رێنمایه‌كانی هاتوچۆ گه‌ڕانده‌وه‌.
 
PUKmedia محه‌مه‌د جه‌لیل / دھۆك

thumbnail.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket