riklam

داقوق.. فه‌رمانده‌ی فه‌وجی پۆلیسی فیدراڵی كوژرا

کوردستان 10:58 PM - 2018-07-16
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی پۆلیسی فیداڵی ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی فه‌وجی پۆلیسی فیدراڵی له‌ داقوق كوژرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی فه‌وجی 1ی لیوای 19 پۆلیسی فیدراڵی ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ رائید عه‌بدولمالك غه‌فور فه‌رمانده‌ی فه‌وجه‌كه‌ كوژرا.

وتیشی: هه‌ر له‌و رووداوه‌دا كه‌ نزیك گوندی ئه‌لبونه‌جم-ی قه‌زای داقوق روویدا، دوان له‌پاسه‌وانه‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌وجه‌كه‌ برینداربوون .


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket