riklam

یانسیب ژیانی پیاوێك ده‌گۆڕێت

هەمەرەنگ 09:46 PM - 2018-07-16
.

.

پیاوێكی ئوسترالی به‌ كڕینی چه‌ند كارتێكی یانسیب بووه‌ ملیار تێر.

له‌ماوه‌ی سێ مانگدا پیاوێكی ئوسترالی پێنج جار یانسیبی بۆ ده‌رچووه‌و وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ به‌خت به‌ ده‌مییه‌وه‌ پێ بكه‌نێت.

كارلو ماسیتی ته‌مه‌ن 59 ساڵان دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك یانسیبه‌كانی شارێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی سندی ئوسترالیا ده‌كڕێت، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌چێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌ یانیسبه‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه‌ یان نا، ده‌بینێت گه‌وتره‌ترین خه‌ڵاتی بۆ ده‌رچووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دووی مانگی رابردوودا چوار جاری دیكه‌ خه‌ڵاتی بۆ ده‌رچووه‌و به‌ كۆی گشتی خه‌ڵاته‌كانیشی بڕی سێ ملیار دۆلاری بردوه‌ته‌وه‌و بووه‌ به‌یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئوسترالیا.

ماسیتی راشیگه‌یاندوه‌، كه‌ به‌شێك له‌ پاره‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دڵ ده‌كات له‌ وڵاته‌كه‌.


PUKmedia  / دیلی مێل

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket