riklam

له‌ ئاهه‌نگه‌كانی فه‌ره‌نسادا دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

جیهان 09:01 PM - 2018-07-16
.

.

له‌چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی 2018ی رووسیا له‌ لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه‌، به‌ هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌وه‌، دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی لاپاریسیان له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوودا، دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 45 كه‌سیش له‌ كارمه‌ندانی پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ سوكی برینداربوون.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئاهه‌نگه‌كان له‌ زۆرێك له‌ شاره‌كان توندوتیژییان به‌خۆوه‌ بینیوه‌. له‌ فروارد سێ منداڵی 3 بۆ 6 ساڵان برینداربوون.


PUKmedia ئاژانسی ئانادۆڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket