riklam

عیراق ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كان ئاشكراده‌كات

عیراق 07:59 PM - 2018-07-16
.

.

قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ 219 هاووڵاتی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوودا بوونه‌ته‌ قوربانی.

ئه‌عره‌جی ئه‌و ژماره‌ی قوربانیانه‌ی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ كه‌ربه‌لا ئاشكراكرد، كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-7-2018 به‌ڕێوه‌چوو.

به‌گوێره‌ی ئامارو داتای قوربانییه‌كان كه‌ وه‌زیری ناوخۆ خستیه‌ڕوو، له‌و 219 هاووڵاتیه‌ 211 برینداربوون كه‌ ژماره‌یه‌كیان له‌ سلكی ئه‌منی و ناوخۆن و 8 هاووڵاتیش كوژراون و داواشی له‌ هاووڵاتیان كرد كه‌ په‌یامی خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشتووه‌و پێویست ده‌كات ده‌رفه‌تی جێبه‌جێكردنیان پێبدرێت.

زۆرترین ژماره‌ی بریندارانی خۆپیشاندانه‌كان كه‌ زیاتره‌ له‌ 100 هاووڵاتی، له‌ شاری به‌سره‌ن كه‌ سه‌ره‌تای شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان له‌وێ ده‌ستیپێكردو له‌ ئێستادا گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غدای پایته‌خت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket