riklam

خۆپیشاندان گه‌یشته‌ به‌غدا

عیراق 07:12 PM - 2018-07-16
.

.

شه‌پۆلی ناڕه‌زایی عیراقییه‌كان كه‌ له‌ به‌سره‌ی باشووره‌وه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ گه‌یشته‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غداو ئه‌وانیش داوا ده‌كه‌ن خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌باو نه‌هێشتنی بێكاری چاره‌سه‌ربكرێن.

كه‌ناڵه‌ی سۆمه‌ریه‌ نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-7-2018 له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌چوو. كه‌ داوای دابینكردنی ئاو و كاره‌با ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌هێشتنی بێكاری كه‌ به‌شێكی زۆری تاكه‌كانی عیراقی هه‌راسان كردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس رایگه‌یاندووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ توندوتیژی لێنه‌كه‌وێته‌وه‌و له‌ رێڕه‌وی خۆی لانه‌دات، هێزێكی ئه‌منی زۆر بڵاوه‌یان پێكراوه‌و خۆپیشانده‌رانیان پاراستووه‌.

جێی باسه‌، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی به‌غدا درێژكراوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌و نه‌جه‌فه‌ بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری وه‌كو ئاو و كاره‌باو هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی بێكاری و چه‌ندین داواكاری تر. كه‌ به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون و ده‌ستگیركراون، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی زیانێكی زۆری ماددی به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف كه‌وتووه‌.

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌ریه‌ نیوز، وه‌زیری كاره‌بای عیراق به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌باو به‌ بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كات و سه‌ردانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات. دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ینی رابردووه‌وه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ی بۆ عیراقی دابینده‌كرد بڕیویه‌تی و عیراقی بێ كاره‌با كردووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket