riklam

یەكێتی بەژمارە 105 بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 06:30 PM - 2018-07-16
.

.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم تیروپشكی بۆ ژمارەی لیست و هاوپەیمانێتییە بەشدارەكانی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامداو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بەژمارە 105 بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكە دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ 16ی تەموزی 2018، لەشاری هەولێر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لەڕێی تیروپشكەوە، ژمارەی لیست و هاوپەیمانییە بەشدارەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد.

لەتیروپشەكەشدا لەلایەن كۆمسیۆنەوە ژمارە 105 بەلیستی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دراوەو بەو ژمارەیەش یەكێتی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلولی 2018، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و لەئێستاشدا جگە لەتیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بەلیست و هاوپەیمانییەكان، كۆمسیۆن دەستیكردوە بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و لەشارەكانی هەرێمی كوردستان نوسینگەكانی نوێكردنەوەی كردۆتەوە، بڕیاریشە دواتر كۆمسیۆن دەست بەوەرگرتنی ناوی كاندیدی لیست و هاوپەیمانییە بەشدارەكان بكات.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket