riklam

مه‌لا به‌ختیار: پارتی چ به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌یه‌ با بیخاته‌ڕوو

ی.ن.ک‌‌ 06:27 PM - 2018-07-16
.

.

مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌وساو ئێستاش پارتی چ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر دزینی ده‌نگه‌كانیان‌ و گزی یه‌كێتی هه‌یه‌، با بیخه‌نه‌ڕوو.

ئه‌م وتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا هاتووه‌ كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بۆچونێكی به‌رێز (جه‌عفه‌ر ئیمنكی)

له‌ گۆڕینی به‌رێز به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانیدا، كاك ئه‌دهه‌م بارزانی، كاكه‌ عارف ته‌یفور، ئه‌ركه‌كانی پێسپێردراوه‌. خوا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌میان بێ ‌‌و به‌خێرهاتنی دووه‌میشیان ده‌كه‌ین.

بۆ ده‌ستبه‌كاربونی به‌رپرسی تازه‌، به‌رێز جه‌عفه‌ر ئیمنكی وتاری فه‌رمووه‌و له‌میانی قسه‌كانیدا، باسی به‌نده‌ی كردووه‌، گوایه‌، له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێیڕاگه‌یاندبم، بێده‌نگ نابن له‌دزینی ده‌نگه‌كانیان.

ئه‌وساو ئێستاش پارتی چ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر دزینی ده‌نگه‌كانیان‌و گزی یه‌كێتی هه‌یه‌، با بفه‌رمون بیخه‌نه‌ڕوو. له‌ راگه‌یاندنیشدا، سه‌باره‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سلێمانیدا، ته‌نانه‌ت هاومه‌به‌ستی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش بون. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ خۆم، لاموایه‌ ئه‌وه‌ی بمناسێ‌، ده‌زانێ‌ یاده‌وه‌ریم تیژه‌و شتم بیرناچێته‌وه‌، كاكه‌ جه‌عفه‌ر دڵنیاده‌كه‌مه‌وه‌، ئێستا ره‌خنه‌كانی ده‌بیستم، ئه‌وكاته‌ ره‌نگه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵی تر قسه‌ی كردبێ‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌نده‌، له‌وباره‌وه‌، دوورو نزیك قسه‌مان نه‌كردووه‌.

له‌گه‌ڵ رێزم بۆ كاكه‌ ئیمنكی

مه‌لا به‌ختیار
16/7/2018

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket