riklam

كۆمسیۆن ژمارەی لیست و هاوپەیمانییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی راگەیاند

کوردستان 06:20 PM - 2018-07-16
.

.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تیروپشكی بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و هاوپەیمانییە بەشدارەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامداو یەكێتی بەژمارە 105 بەشداری پرۆسەكە دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ 16ی تەموزی 2018، لەشاری هەولێر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لەڕێی تیروپشكەوە، ژمارەی لیست و هاوپەیمانییە بەشدارەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد.

لەپرۆسەی تیروپشكەكەدا لیستەكان ئەم ژمارانەیان پێدرا.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 105، پارتی دیموكراتی كوردستان 183، بزوتنەوەی گۆڕان 148، كۆمەڵی ئیسلامی 194، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری 172، حیزبی شیوعی كوردستان - عێراق (ئازادی) 164، جوڵانەوەی نەوەی نوێ 134، پارتی پارێزگارانی كوردستان 156، هاوپەیمانی سەردەم 127، هاوپەیمانی بەرەو ئیصلاح 119.

 

ژمارەی پێكهاتەی توركمان بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

پارتی گەشەپێدانی توركمانی 215 

بزوتنەوەی بروسكەی توركمانی 246

توركمانی هەولێر 267 

پارتی چاكسازیی توركمانی 258

لیستی توركمانی دیموكراتی 203

لیستی بەرەی توركمانی عیراقی 272

هاوپەیمانی توركمانی هەولێر 239

لیستی مللەت 224

 

ژمارەی كلدان و سریان و ئاشورییەكان بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .

حزبی ئەبنا‌و النهرین 317 

لیستی دیموكراتی مەسیحی 384

لیستی رافیدەین 306

هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی 368

ئەنجومەنی گەلی كلدانی ئاشوریی 344

 

ژمارەی تایبەت بەتاكی ئەرمەنەكان بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئارام بوزو 452

نوبار سیپان 408 

ئەدگار هاكوب بتروس 423

موراد ماودرۆس  476

یروانت نیسان 489 

فاهی كەمال 497 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket