riklam

لەسایلۆی پیرەمەگرون هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا

کوردستان 06:10 PM - 2018-07-16
.

.

لەسایلۆی پیرەمەگرون لەكاتی داگرتنی گەنمدا تراكتۆرێك هاووڵاتیەكی شێلاو گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش دەڵێت تۆمەتباری روداوەكە دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia رایگەیاند: ئەمڕۆ 16 ی 7 ی 2018 ، لە سایلۆی ناحیەی پیرەمەگرون هاووڵاتی (أ.س.ع) لەدایكبووی 1949 ،بەهۆی شێلانیەوە لەلایەن تراكتۆرێكەوە كە سەرقاڵی گەنم داگرتن بووە گیانی دەستدا.

رونیشیكردۆتەوە: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاووڵاتیەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراو لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونیشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو تۆمەتباری روداوەكەش بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆو بەفەرمانی دادوەر راگیراوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket