riklam

پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی دهۆك كۆتاییهات

کوردستان 05:35 PM - 2018-07-16
.

.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دوای سێ رۆژ پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی سندوقە سكاڵا لەسەرەكانی پارێزگای دهۆك تەواوكردو سبەینێ دەچنە پارێزگای نەینەوا.

دادوەر لەیس جەبر وتەبێژ بەناوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ 16ی تەموزی 2018، پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ ئەو سندوقانەی پارێزگای دهۆك كە سكاڵایان لەسەر بووە كۆتاییهاتووەو ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنیش كە لەدادوەران پێكهاتووە سەرپەرشتی پرۆسەكەیان كردوە.

وتەبێژەكەی كۆمسیۆن لە بەیاننامەكەیدا كە وێنەیەكی گەیشۆتە PUKmedia، راشیگەیاندوە: ئەنجومەنی كۆمسیاران دەچنە پارێزگای نەینەوا بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگی ئەو سندوقانەی كە سكاڵایان لەسەرەو سبەینێ 17ی تەموز پرۆسەكە دەستپێدەكەن. 

رونیشیكردۆتەوە: هەر ئەمڕۆ پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگی سندوقە سكاڵا لەسەرەكانی پارێزگای سەڵاحەدین كۆتاییهاتووەو پرۆسەكەش لەپیشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێوەچووە.

دادوەر لەیس جەبر راشیگەیاندوە: هەر سبەینێ پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ سندوقە سكاڵا لەسەرەكانی پارێزگای ئەنبار لەپیشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دەستپێدەكات.

PUKmedia  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket