riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان تاووتوێده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 04:22 PM - 2018-07-16
.

.

ئه‌مڕۆ 16-7-2018 ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندو كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو بۆ په‌رله‌مانی عیراق، پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ڤاڵانی سكرتاریه‌ت و لێپرسراوی كۆمسیۆنه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی كوردو یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاردا له‌ كه‌ركوك به‌ده‌ستیان هێنابوو.

له‌و دیداره‌دا ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وێڕای به‌خێرهێنانی هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، هاوكات به‌ تێروته‌سه‌لی ئاماژه‌ی به‌و ته‌حه‌دی و لێكه‌وتانه‌ كرد كه‌ له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و رۆژانی دواتر روبه‌ڕووی كه‌ركوك و كورد بووه‌وه‌ له‌ پارێزگاكه‌و رایگه‌یاند: سیاسه‌تی راست و دروستی یه‌كێتی و خۆڕاگری كه‌ركوكییه‌كان، ته‌واوی ئه‌و ته‌حه‌دی و پیلانگێڕیانه‌ی پوچه‌ڵكرده‌وه‌. وتیشی: هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایارو جارێكیتر هه‌ژمارو جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی كه‌ركوكی سه‌لمانده‌وه‌.

دواتر زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی به‌ ناوی هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییه‌وه‌ سوپاسی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌ن و مه‌ڵبه‌ندی كرد له‌و پێشوازییه‌ی لێیان كرا، پاشان پیرۆزبایی له‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م كوردستانیان كرد به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاردا به‌ده‌ستیانهێناو رۆحی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رجه‌م شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانیان شادكرد، وتیشی: وێڕای ئه‌و ته‌حه‌دی و پیلانگێڕییانه‌، به‌ڵام كوردو یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناو وه‌ڵامی شۆڤێنی و پیلانگێڕییه‌كانیان دایه‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌میشه‌ كه‌ركوك به‌ كوردستانی ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك، دوای گفتوگۆیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاری و ئه‌و پێشهاته‌ سیاسییانه‌ی روبه‌ڕووی كوردو یه‌كێتی ده‌بنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، جه‌ختكرایه‌وه‌ به‌ نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی نوێوه‌ روبه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ ببنه‌وه‌، هه‌روه‌ك یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و دانانی پارێزگارێكی كوردو گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكرێنه‌ پێش مه‌رج له‌ دانوستانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ زه‌وتكراو و به‌ده‌ستنه‌هاتووه‌كان له‌ژێر چه‌تری ده‌ستووردا.

هه‌روه‌ك ته‌ئكدیش كرایه‌وه‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقدا پشكی یه‌كێتی له‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بدرێن به‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌. هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال و پێكه‌وه‌ ژیانی نێوان نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان كرایه‌وه‌.

له‌باره‌ی پرسه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه‌، هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ زووترین كات كۆنگره‌ ببه‌سترێت و یه‌كێتی نوێ ببێته‌وه‌و رۆحی مام و شه‌هیدان ئاسووده‌بن.

PUKmedia  تایبه‌ت

3 (4).jpg

3 (2).jpg

3 (3).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket