riklam

گفتوگۆكانی پەرلەمان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەستپێدەكات

کوردستان 04:15 PM - 2018-07-16
.

.

پەرلەمانی كوردستان سبەینێ كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەكات كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەكراوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، ئاماژەی بە بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كردوە كە سەعات 10ی بەیانی سبەینێ بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بەرنامەی كرای كۆبوونەوەكە، گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەكراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (26)ی ساڵی 2014 و بڕگەی (8) لە مادەی (پەنجا و شەشەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەمواركراو و پاڵپشت بە مادەی (94)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.

PUKmedia 

6546.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket