riklam

راپەڕین.. رووداوەکانی ھاتوچۆ کەمیکردووە

کوردستان 03:34 PM - 2018-07-16
.

.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند كه ئەمساڵ لە سنووری راپەڕین رووداوەکانی ھاتوچۆ کەمی کردووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 113 رووداوی ھاتوچۆ روویانداوە.

وتيشى: لەو رووداوانە 97یان لە دەرەوەی شار تۆمارکراون و 34یش لەناو شار بووە، ھەروەھا لەکۆی ئەو 113 رووداوە 168 ھاووڵاتی بوونەتە قوربانی.

راشیگەیاند: بە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، رووداوەکان و ژمارەی قوربانیان کەمی کردووە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket