riklam

سلێمانی..كارمەندێك بڕێكی زۆر دۆلار بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە

کوردستان 02:48 PM - 2018-07-16
.

.

كارمەندێكی پۆلیسی سلێمانی لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەیدا بڕی 40 هەزار دۆلار دەدۆزێتەوەو تەسلیمی خانەوادەكەی دەكاتەوە كە بێ ئاگابون كە لەوەی كوڕەكەیان ئەو بڕە پارەیەی هەبووە.

بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، سوپاسی‌ كارمەندێكی‌ پۆلیس دەكات بەهۆی‌ گەڕاندنەوەی‌ بڕی‌ ٤٠ هەزار دۆلار بۆ خاوەنەكەی.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ تەها عەبدولكەریم بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سوپاس‌و پێزانین ئاڕاستەی‌ كارمەندێكی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردسات كرد بەناوی‌ (ر.پ٦ رێباز حەمە فایەق حەمە عارف) بەهۆی‌ گەڕاندنەوەی‌ بڕی‌ ٤٠ هەزار دۆلار (٤ دەفتەر دۆلار) بۆ بنەماڵەی‌ هاووڵاتییەك كە كۆتایی بەژیانی‌ خۆی‌ هێناوە.

رونیشیكردۆتەوە: دوای ئەوەی‌ رۆژی‌ 2ی تەموزی 2018، هاووڵاتییەك لەگەڕەكی‌ هاوكاری‌ كۆتایی بەژیانی‌ خۆی‌ هێنا، كارمەندی‌ ئێشكگری‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردسات (ر.پ٦ رێباز حەمە فایەق حەمە عارف) چۆتە شوێنی‌ روداوەكەو بەشێوەیەكی‌ یاسایی كارەكانی‌ ئەنجامداوەو لەژوری‌ كۆچكردودا بڕی‌ ٤٠ هەزار دۆلاری‌ دۆزیوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەكاتێكدا هیچ كارمەندێكی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ناوبراو ئاگاداری‌ دۆزینەوەی‌ ئەو بڕە پارەیە نەبون‌و بنەماڵەی‌ كۆچكردووەكەش بێ ئاگابون كە كوڕەكەیان ئەو برە پارەیەی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشداوە لەبەرامبەر ئەو چالاكییەدا عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ تەها عەبدولكەریم بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سوپاس‌و پێزانینی خۆی‌ ئاڕاستەی‌ ئەو كارمەندە كردو هیوای‌ خواست نمونەی‌ ئەو كارمەندە لەناو هێزەكانی‌ پۆلیسدا زۆر بێت، جەختی لەوەشكردۆتەوە كە ئەمكارە ئەو راستییە دوپاتدەكاتەوە كە هێزەكانی پۆلیس بەوپەڕی دەستپاكی و ئەمانەتەوە كارەكانیان رادەپەڕێنن.

PUKmedia 

 

5235.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket