riklam

یه‌كێتی و پارتی: به‌ یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن

کوردستان 02:47 PM - 2018-07-16
.

.

حاكم قادر حه‌مه‌جان رایگه‌یاند كه‌ شۆڕبوونه‌وه‌ی پرسی پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی لایه‌نه‌كان بۆ نێو خه‌ڵك به‌گشتی به‌بێ جیاوازی بیروڕای سیاسی، پته‌وكردن و به‌هێزكردنی پایه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌یی كاركردنی لایه‌نه‌كانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، له‌پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشگوزه‌رانی به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی یه‌كێتی و پارتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌بێت و سه‌رخستنی ئه‌و كارنامه‌ سه‌رده‌مییانه‌یه‌ش ئه‌ركی هه‌مووانه‌.

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی له‌و سه‌ردانه‌دا هات كه‌ به‌ هاوڕێیه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان جێگرو كارگێرانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی بۆ لقی 21ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامیدا.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن فازڵ ره‌ئوف لێپرسراوی لقی 21 و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لێكرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا پێكه‌وه‌ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان و عیراق به‌گشتی و دوا پێشهاته‌ نوێیه‌كان و گرنگی هاوهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ قۆناغی داهاتوو گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، هه‌روه‌ك هه‌ردوولا هاوڕابوون ته‌نها به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی و هاوگوتاری بۆ به‌گه‌ڕخستن و بره‌ودان به‌ پرسی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی و پارتی و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تر له‌و وه‌فده‌دا كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاو رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی گه‌وره‌ی له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌ماندا دووپاتكرایه‌وه‌.

PUKmedia شوان كه‌ریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket