riklam

كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی كۆتایی هات

کوردستان 02:27 PM - 2018-07-16
.

.

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 16-7-2018 ی هه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی له‌ هه‌ولێر كۆتایی هات.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌ دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: پرۆژه‌یه‌كمان بۆ گفتوگۆی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئاماده‌كردوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پرۆژه‌یه‌كی گشتگیره‌وه‌ بچینه‌ به‌غدا.

وتیشی: داواكاری خۆپیشانده‌ران له‌ باشوری عیراق ره‌وایه‌و ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ داخوازی خه‌ڵكین بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان.

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌له‌ رابردووشدا هه‌وڵدان بۆ گه‌مارۆدانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوه‌، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ هه‌ڵبژاردن بشێوێنرێت و عیراقیش به‌ره‌و پێشه‌وه‌ نه‌چوه‌.

هاوكات مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌كه‌دا وتی: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌رگای گفتوگۆمان بۆ هه‌موو لایه‌ك كراوه‌یه‌و به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌لامانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket