riklam

كۆنفرانسی به‌راوردكاری نێوان زمانی كوردی عه‌ره‌بی كۆتایی یه‌ت

کوردستان 01:08 PM - 2018-07-16
.

.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 15-7-2018 كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵتی به‌ناونیشانی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له‌ێنوان زمانی كوردی_عه‌ره‌بی له‌ هۆڵی د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ له‌ كۆلێژی زمان له‌ زانكۆی سلێمانی ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆ له‌دوای به‌ڕێوه‌چونی پانێڵه‌كان و راسپارده‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن و دواتر به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه‌ خه‌ڵات ده‌كرێن و كۆتایی به‌ كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌هێنرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. شیلان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌ زانكۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، زانكۆ به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمی و زانستیه‌ له‌ قۆناغه‌كانی خوێندن و به‌ڕێوه‌چونی كۆنفرانسی له‌م شێوه‌یه‌ش به‌تایبه‌ت له‌ نێوان زانكۆی به‌غدا و زانكۆی سلێمانی زۆر پێویسته‌ و به‌راوردكاریه‌ له‌نێوان زمانی كوردی و عه‌ره‌بی كه‌تێیدا په‌یوه‌ندی نێوان توێژه‌رانی هه‌ردوولا به‌هێز ده‌بێت.

وتیشی: له‌ ئێستادا پانێله‌كان كۆتاییان هاتوه‌و راسپارده‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن و دواتر خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت و بڕیاریشه‌ سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ كۆنفرانسه‌كه‌ بهێنرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket