riklam

توركیا چالاكوانێكی ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌گه‌ز كورد ئازاد ده‌كات

جیهان 01:08 PM - 2018-07-16
.

.

ڕۆژنامه‌ی:ئه‌لگماینه‌ تسایتۆنگ"ی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ 16ی ته‌موزی 2018 ئاشكرایكرد له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداریتی توركیا ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به‌تۆمه‌تی تیرۆر "دیلان دزگیون"ی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ به‌ڕه‌گه‌ز كوردی توركیا كه‌دانیشتوی هه‌رێمی ڕاینالد بڤالتسه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌ ده‌ستگیركرد ئێواره‌ی شه‌ممه‌ واته‌ دوای رۆژێك ئازادیكرد.

رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی دیلان كاتێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ویستویانه‌ به‌ره‌و ماڵ بڕۆنه‌وه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستگیركراوه‌ له‌كاتێكدا كه‌له‌ فرۆكه‌خانه‌ گه‌شتوه‌ته‌ توركیا هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "دیلان دوزگیون"له‌ساڵی 2017 به‌تۆمه‌تی چالاكی (تیرۆرست)ی..!!و به‌شداریكردن له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ له‌دژی ئه‌ردۆگان وپشتگیری له‌وانه‌ی كه‌له‌دوای كۆده‌تاشكستخواردوه‌كه‌ی ته‌موزی 2016 وه‌ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵاتوون ده‌ستگیركرا، به‌ڵام دوای ناڕه‌زایی و زۆرو په‌یوه‌ندی خانه‌واده‌كه‌ به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئێواره‌ی شه‌ممه‌ دیلان ئازادكراو بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ 16 ی ته‌موز بگاته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا.

 له‌دوای كوده‌تاكه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌توركیا كه‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی گرتن و ڕاوه‌دونان و ده‌ركردن له‌سه‌ر كاره‌كانیان ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌میش نییه‌ توركیا خه‌ڵكانی ئه‌لمَان به‌تۆمه‌تی جۆراو جۆر ده‌ستگیربكات.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

س: Huffpost/SK






ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket